گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

یەک ملیۆن و نیو ئۆتۆمبیل لە هەرێمدا هەن

2019.04.16 - 18:03
یەک ملیۆن و نیو ئۆتۆمبیل لە هەرێمدا هەن

ناس کورد-

بەڕێوەبەری گشتی هاتووچۆی هەرێم رایگەیاند، یەک ملیۆن و 570 هەزار ئۆتۆمبێل لە هەرێمدا تۆمارکراون، لە ساڵی 2018دا، زیاتر لە چوار هەزار ڕووداوی هاتووچۆ ڕوویانداوە و بەهۆیانەوە ٦٥٥ کەس گیانیان لەدەستداوە.

ڕزگار عەلی، بەڕێوەبەری گشتیی هاتووچۆی هەرێم لە پانێڵێکدا لە ڕێوڕەسمی ڕۆژی ژینگەی كوردستان ڕایگەیاند، لە ساڵی 2018دا ڕووداوەکانی هاتووچۆ بەڕێژەی 4% کەمیان کردووە و ڕێژەی مردنیش بەهۆی ڕووداوەکانەوە 5% کەمی کردووە. 

.

ڕزگار عەلی وتیشی، ” زۆرترین سه‌رپێچیی هاتوچۆ له‌ ساڵی 2018دا به‌هۆی خێرایی بووه، کە ملیۆنێك و 689 هەزار  سه‌رپێچی تۆماركراون‌، ملیۆنێك و 71 هەزار ڕووداویان بەهۆی خێرایی و 634 سەرپێچی پیسكردنی ژینگه بووە، دەستگیراوە بەسەر نزیکەى 14 هەزار ئۆتۆمبێل و نزیکەى سێ هەزار ماتۆرسكیلدا”.

ئاماژەى بەوەشکرد، "به‌ گشتی ملیۆنێک و 570 هەزار ئۆتۆمبێل له‌ هه‌رێمدا هەن، کە لە ژماره‌ی میری و شارستانی و كارت و باج پێكهاتوون”.

.

بەپێی ئامارەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی هەرێم، له‌ ساڵی 2018دا زیاتر لە 137 هەزار ئۆتۆمبێل تۆمار كراون و نزیکەى 12 هەزار ئۆتۆمبێلیش به‌هۆی رووداوی هاتوچۆ و كۆنبوونیان هه‌ڵوه‌شێندراون، تۆماركردنی ئۆتۆمبێلیش به‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵی 2017 كه نزیکەى 59 هەزار ئۆتۆمبێل بووه، 160% زیادی کردووە.

هەر بەپێی ئامارەکان، زیاتر لە 76 هەزار ئۆتۆمبێل لە هەولێر و 52 هەزار لە سلێمانی و 25 هەزار لە دهۆک هەن.