گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لەبارەى یاساى قەرزى دەرەکى و ناوخۆیى

شارەزايەكى ياسايى: ئەوەى پەرلەمانى عێراق كردى هيچ پەرلەمانێك لەمێژوى كۆن و نوێدا نەيكردوە

2020.06.25 - 08:28
شارەزايەكى ياسايى: ئەوەى پەرلەمانى عێراق كردى هيچ پەرلەمانێك لەمێژوى كۆن و نوێدا نەيكردوە

ناس کورد- 

تارق حەرب شارەزاى ياسايى ديارى عێراق لەسەر پڕۆژە ياساى قەرزى ناوخۆيى و دەرەكى دەڵێت، پێويست بوو پەرلەمان ئەو لايەنانەى ديارى كردايە كە پارەى دابينكراو بۆ پڕۆسە وەبەرهێنانەكان خەرج دەكەن.

 

حەرب لە ڕونكردنەوەيەكدا باسى لەوەكردوە، لەسەر پەرلەمان پێويست بوو كە ئەو لايەنانە ديارى بكات كە پارەى دابينكراو بۆ پڕۆژەكانى وەبەرهێنان خەرج دەكەن، بۆ ئەوەى لەو گروپانەى "كە بە قۆمسيۆن ناوى بردون" دوربخاتەوە كە بۆ پڕۆژەى ناشايستە خەرجيدەكەن و تايبەت كرايە بۆ ئەو پڕۆژانەى شايستەن.

 

ئاماژەى بەوەشداوە، پەرلەمان لە ياساى قەرزدا ئەوەى كرد كە هيچ پەرلەمانێكى تر لەمێژوى كۆن و تازەدا نەيكردوە، ئەگەر پەرلەمان بتوانێت 10% يان 50% يان 100% يان 200% بۆ پڕۆژە ياساكەى حكومەت زياد بكات بەڵام زيادكردن لەوە زياتر هيچ پەرلەمانێك نەيكردوە، ئەوەش ڕۆژى چوار شەممە لەو ياسايەدا ڕويدا كە حكومەت تەنها بە يەك مادەوە ناردويەتيە پەرلەمان.

 

ئەو شارەزا ياساييە باسى لەوەشكردوە، پەرلەمان ياساكەى گۆڕيوە و كردويەتى بە 9 مادە، هەمويمان قبوڵە لەبەر ئەوەى لە پەرلەمانەوە دەرچوە كە پێى وابوە پرۆژە ياساكەى حكومەت دەبێت جێگەى هەموو ئەوانەى تيا بكرێتەوە كە پەرلەمان دەيەوێت، بەڵام قبوڵمان نييە و نەبوە ئەو گۆڕانكاريانە هانى ئەوە بدات كە چاوپۆشى لەو گروپانە "قۆمسيۆنەكان" بكرێت لە خەرجكردنى پارەى پرۆژەكانى وەبەرهێنان.

 

ڕونيشيكردوەتەوە، لە موچەى هاتوو لە ياساكەدا هيچ قازانجێك نييە چونكە ديارى كراوە، بەڵام دەرفەتەكە لە خەرجكردنى پارەى وەبەرهێنانە، لێرەدا رێکكەوتن و گروپەكان دەستپێدەكەن لە خەرجكردنى پارەى پرۆژەكان، بەتايبەتى كە پەرلەمان ئەو پرۆژانەى ديارى نەكردوە كە وەبەرهێنان دەيانگرێتەوە و پارەيان بۆ خەرجدەكرێت، پێويست بوو پرۆژەكان وا ديارى بكرانايە كە لانيكەم 90% يان جێبەجێ بكرانايە.

 

جەختیش دەكاتەوە، پێويست بوو پەرلەمانەكەمان ئەوەى بوتايە لە نوسراوەكەشيدا بۆ ئەوەى ئەو پارەيەى بۆ پرۆژەكانى وەبەرهێنان دانراون دوربخرايەتەوە لە مەترسى، هيچ شتێكى تر ناڵێين لەسەر خەرجكردنى ئەو بڕە پارەيە كە پەرلەمان بۆ پرۆژەكان بڕيارى لێداوە كە لەوانەيە بۆ پرۆژەى ناشايستە خەرجبكرێت.

 

دوێنێ (چوارشەممە) پەرلەمانى عێراق بە زۆرينەى دەنگ پرۆژە ياساى قەرزى دەرەكى و ناوخۆيى تێپەڕاند ئەوەش لەپێناو پڕكردنەوەى كورتهێنانى بودجەى ساڵى 2020.

 

بەپێى پرۆژە ياساكە، ڕێگە بە وەزيرى دارايى دەدرێت كە قەرزى دەرەكى و ناوخۆيى بكات هەروەها بەردەواميش بێت لە قەرزكردنى دەرەكى بۆ دابينكردنى پرۆژەكانى گەشەپێدان، وە سەرجەم قەرزە ناوخۆيى و دەرەكيەكان لە باج و گومرگ دەبەخشرێن.