گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’دەستمان كردوە بە ديراسەكردنى چارەسەرى ڕووسى’

وەزيرى تەندروستى: زۆرينەى توشبووان بێ نيشانەن

2020.06.24 - 17:01
وەزيرى تەندروستى: زۆرينەى توشبووان بێ نيشانەن

ناس کورد- 

حەسەن تەميمى، وەزيرى تەندروستى عێڕاق ڕایگەیاند، زۆرينەى توشبوانى ڤايرۆسى كۆرۆنا بێ نيشانەن و ليژنە ڕاوێژكاريیەكانيش دەستيان كردوە بە لێكۆڵينەوە لە زانياريەكان تايبەت بە چارەسەرى ڕووسى.

حەسەن تەميمى لە كۆنگرەيەكى رۆژنامەوانيدا بە ئامادەبونى "جنين بلاسخارت" نوێنەرى تايبەتى سەرۆكى رێكخراوى نەتەوە يەكگرتوەكان و "ئەدهەم ئيسماعيل" نوێنەرى ڕێكخراوى تەندروستى جيهانى وتى: كارمەندانى تەندروستى هەوڵێكى زۆر دەدەن بۆ وەرگرتنى ژمارەى توشبوانى ڤايرۆسى كۆرۆنا.

 

وتيشى: زۆرينەى توشبوانى تۆماركراو هەڵگرى ڤايرۆسەكەن و هيچ نيشانەيەكيان نييە، هەروەها ناوەندى نوێ دەكرێنەوە بۆ ئەوەى قەرەوێڵەى زياتر بەردەست بێت بۆ وەرگرتنى توشبوان.

 

وەزيرى تەندروستى باسى لەوەشكرد: وەزارەتى تەندروستى تاكە لايەنى بەرپرسە لە چارەسەركردنى توشبوانى ڤايرۆسى كۆرۆنا، هەروەها رێنماييمان دەركردوە بۆ نوێكردنەوەى ناوەندەكانى تايبەت بە ڕوبەڕوبونەوەى ڤايرۆسەكە.

 

هەرچى سەبارەت بە ڤاكسينى "ئەفيفافير"ى ڕووسييە كە ماوەيەك لە دەزگاكانى ڕاگەياندنەوە باس دەكرێت و گوايە عێراق هەوڵى كڕينى دەدات وتى: زانياريەكان تايبەت بە چارەسەرى ڕوسى لەلايەن ئەو وڵاتەوە نێردراوە و ليژنە ڕاوێژكاريەكان دەستيان كردوە بە لێكۆڵينەوە لەو زانياريانە.