ناس کورد-
ئاوات محەمەد، قائیمقامی قەزای ناوەندی سلێمانی توشبوونی بە کۆرۆنا ڕاگەیاند و دەڵێت، "هەستم بە نیشانەکانی توشبوون کرد، خۆمم دابڕی لە هەموو کەس و ماڵ و منداڵ."
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئاوات محەمەد وتی، ماوەى 10 هەستی بە نیشانەکان کردووە و لەوانەیە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا نەخۆشییەکە تێبپەڕێنێت و چاکبێتەوە.
ئەو داوا لە هاوڵاتیانیش دەکات ڕێکارەکانی خۆپارێزی بگرنەبەر و بە هەموو شێوەیەک ڕوبەڕوی ئەو ڤایرۆسە ببنەوە، چونکە ڤایرۆسێکی کوشندەیە و نیشانەى توند لەسەر جەستە دادەنێت.