ناس كورد-
بەشیر حەداد، جێگری دووەمی سەرۆکى پەرلەمانی عێراق توشبووی بە نەخۆشی کۆرۆنا ڕەت دەکاتەوە و دەڵێت، "بەداخەوە لە ژمارەیەک ماڵپەڕ و پەیجی تۆڕی کۆمەڵایەتی ههواڵێك بڵاوکراوەتەوه کە گوایه توشبووە بە ڤایرۆسەکە.
نوسینگەی راگەیاندنی ناوبراو لە ڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت، "ئەو ههواڵه ھیچ بنەمایەک راستیی و دروستی نییه و دووره له راستییهوه و دکتۆر بەشیر حەداد توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا نەبووە و ئەگەر تووشی ئەو ڤایرۆسە بوایە زۆر بەئاشکرا رامان دەگەیاند، چونکە تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا ھیچ نەنگییەکی تێدا نییە."
دەشڵێت، "دکتۆر بەشیر حەداد چەند رۆژێک پێش ئێستا سەردانی نەخۆشخانەی کردووە و پشکنینی ئەنجام داوە و ئەنجامی پشکنینەکان دەریان خست کە ھەڵگری ڤایرۆسی گرانەتا بووە و ئێستاش تەندروستی جێگیرە."