گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

موچە و شایستەى فەرمانبەران گەرەنتی بکرێت

بەرهەم ساڵح بۆ شاندى دانوستانکارى هەرێم: بەشەفافى پرسە داراییەکان لەگەڵ بەغدا چارەسەر بکرێت

2020.06.24 - 13:32
بەرهەم ساڵح بۆ شاندى دانوستانکارى هەرێم: بەشەفافى پرسە داراییەکان لەگەڵ بەغدا چارەسەر بکرێت

ناس کورد-

بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆمارى عێراق جەختیکردەوە لەسەر پێویستى چڕکردنەوەى هەوڵەکان بە ئامانجى گەیشتن بە چارەسەرى بنەڕەتى کێشە هەڵپەسێردراوەکانى نێوان حکومەتى هەرێم و حکومەتى عێراق لەسەر بنەماى دەستور و یاسا.

 

نوسینگەى ڕاگەیاندنى سەرۆککۆمارى عێراق لەبەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، ئەمرۆ چوارشەممە (24 حوزيرانى 2020)، بەرهەم ساڵح پێشوازیکردووە لە شاندى حکومەتى هەرێمى کوردستان بەسەرۆکایەتى قوباد تاڵەبانى جێگرى سەرۆکى حکومەتى هەرێم و ڕایگەیاندووە، چارەسەرى کێشەکان پیویستە لەسەر بنەماى لێکتێگەیشتنى جددى و خواستى هەردوولا بێت بۆ بەدیهێنانى بەرژەوەندى نیشتیمانى.

 

هەروەها جەختیکردووەتەوە لەسەر گرنگى چارەسەرى پرسە داراییەکان بەشێوەیەکى شەفاف، بەشێوەیەک مافى سەرجەم عێراقییەکان پارێزراوبێت و موچە و شایستەى فەرمانبەران گەرەنتى بکرێت.

 

بەپێی بەیاننامەکە، لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی رەوشى سیاسی و ئابورى ناوچەکە و هەماهەنگى هەوڵەکان کراوە بۆ بەرەنگاربوونەوەى داعش، لەگەڵ تاوتوێکردنى کاریگەرییەکانى بڵاوبوونەوەى کۆرۆنا، هاریکارى هەرێم و بەغدا لەو بوارەدا.

 

دوێنێ سێشەممە شاندى باڵاى حکومەتى هەرێم گەیشتە بەغدا و لەگەڵ مستەفا کازمى سەرۆکوەزیرانى عێراق کۆبووەوە.

 

هەر دوێنێ ئەحمەد تەلال وتەبێژى حکومەتى عێراق لە کۆنفرانسێکى رۆژنامەنوسیدا دڵنیایی نیشاندا لەوەى لەگەڵ هەرێم دەگەنە چارەسەر.

 

me_ga.php?id=358