ناس کورد-
یاد نەقشبەندی، وتەبێژی تەندروستی سلێمانی توشی نەخۆشی کۆرۆنا بوو.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
عەبدوڵا گۆران، بەرپرسی ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی لە فەیسبوکی خۆی نوسیویەتی، "له ده‌ستپێكی كاره‌وه چۆن بریارماندابوو به‌یه‌كه‌وه ویه‌ك بین، هه‌روا بوین و واده‌بین، چۆن ڕامانگه‌یاندبوو راستگۆ و شه‌فاف بین له‌گه‌ڵ خۆمان و خه‌ڵكی هه‌ر واده‌بین، بۆیه لێره‌وه ڕایده‌گه‌یه‌نم (د. یاد نه‌قشبه‌ندی) كه له ئێستادا وته‌بێژی به‌رێوبه‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سلێمانیه توشبوی كۆرۆنایه و باری ته‌ندروستی جێگیره."
دەشڵێت، "یاد نەقشبەندی به‌رده‌وام ده‌بێت له‌سه‌ر كاری خۆی، به‌ڵام جیاواز له جاران له پێناوی پاراستنی خه‌ڵكی به‌م رێكارانه‌ی لای خواره‌وه هیواداری راگه‌یاندنه‌كان و رۆژنامه‌نوسان هاوكار و پشتیوانمان بن."
هەبدوڵا گۆران چەند داوایەک لە ڕۆژنامەنوسان و خەڵک دەکات؛
1- له پێناو پاراستنی هه‌موان راگه‌یاندنه‌كان زۆربه‌ی لێدوان زانیاریه‌كان له رێگه‌ی ته‌له‌فۆنه‌وه وه‌ربگرن له به‌رێزیان.
2- دیداری راسته‌وخۆ و ستۆدیۆ به هیچ شێوه‌یه‌ك لێ داوا نه‌كرێت، ئه‌گه زۆر پێویستیش بوو كۆی رێنمایه ته‌ندروستیه‌كان په‌یره‌و بكرێك له شوێنی تایبه‌تی بۆ ئه‌وه سه‌ڵامه‌تی هه‌موان بپارێزین له توشبون به كۆرۆنا.
3- هه‌ر ته‌له‌فزیۆن راگه‌یاندنێك داوای دیداری راسته‌خۆی كرد بۆ به‌رنامه‌كان له رێگه‌ی مۆبایل راسته‌خۆ داغڵ ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی زانیاریه‌كان به راستی بگه‌ن و سه‌لامه‌تی هه‌موانیش پارێز راو بێت.
4- ئه‌و كه‌ناڵ و راگه‌یاندنانه‌ی ده‌یانه‌وێـت دیدار یان وته‌ی تایبه‌تی لێ وه‌ربگرن رێگه نادرێت ببینرێت، راگه‌یاندنی ته‌ندروستی ئاماده‌كاریان بۆ ده‌كات و به تۆماركراوی بۆیان ده‌نێرێت.
5- داواكارین له راگه‌یاندنه‌كان پهستانهكانیان كه‌متر بكه‌نه‌وه له سه‌ری بۆ ئه‌وه‌ی باری ته‌ندروستی تێك نه‌چێت بتوانرێت به‌رده‌وام بێت له خزمه‌تكردن.
ئاماژەى بەوەشکرد، یاد نەقشبەندی به‌رده‌وام ده‌بێت له كاركردن، كۆی لێدوانه فه‌رمیه‌كان له لایه‌ن وته‌بێژه‌وه ده‌بێت.
پێشتریش هێرش سەلیم، جێگری بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی توشی کۆرۆنا بوو، واتە ئەوە دووەم بەرپرسی بەڕێوەبەرایەتییەکەیە کە توشی نەخۆشییەکە بوون، هەروەها چەندین پزیشک و بەرپرسی نەخۆشخانە توشی نەخۆشییەکە بوون.