ناس کورد-
دواى ئەوەى بەهۆى كێشەكانى سەر سنور لەنێوان هەردوو وڵاتى چين و هندستان 20 سەربازى هندى كوژران، لە نوێترين شەڕياندا سەربازانى هەردوو وڵات لەسەر سنور بوو بە شەڕە مشتەكۆڵەيان.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێى ئەو ڤيديۆيەى بڵاوكراوەتەوە، سەربازانى هندستان پاڵ بە سەرباز چينيەكانەوە دەنێن و داوايان لێ دەكەن كە دەستبەجێ ناوچەكە جێبهێڵن، بەڵام هەردوولا دەبێت شەڕيان.
لەماوەى ڕابروودا لە گرژيەكاندا 20 سەربازى هندى كوژران كە يەكيان ئەفسەر بوو، ئەوەش لەپێكدادانەكانى ناوچەى خۆرئاواى چياى هيمالايا، بەپێى زانياريەكانيش قوربانيش لە ڕيزەكانى سوپاى چيندا هەبوو بەڵام ڕانەگەيەنراوە.
هەردوو حكومەتى چين و هندستان يەكترى بە بەرپرس لە گرژيەكان و بەزاندنى سنور تۆمەتبار دەكەن، ئەويش لەو ناوچە سنوريانەى كە چەندين دەيەيە جێگەى ناكۆكيەكانى نێوان هەردوو وڵاتە.