گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

مانگی داهاتوو کازمی سەردانی واشنتن دەکات

2020.06.23 - 23:01
مانگی داهاتوو کازمی سەردانی واشنتن دەکات

ناس کورد-

وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند، مانگی داهاتوو مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق سەردانی واشنتنی پایتەختی ئەمریکا دەکات، ئەوەش لە میانەی گفتوگۆی ستراتیژی نێوان هەردوو وڵاتدا.

 

ئەمڕۆ سێشەممە، 23ی حوزەیرانی 2020، فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق لەگەڵ جێنین بلاسخارت، نوێنەری ئەمینداری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق کۆبووەوە.

 

لەدوای کۆبوونەوەکە، لەڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند، لە تەوەرێکی سەرەکی کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ کراوە دەربارەی دیالۆگ و گفتوگۆ ستراتیژییەکانی نێوان هەردوو وڵات و جەختکراوەتەوە لە گرنگی گفوگۆکان بۆ پەرەپێدانی بەژەوەندی هەروولا لەسەر ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، هەر لەو چوارچێوەیەدا مانگی داهاتوو، مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق سەردانی واشنتنی پایتەختی ئەمریکا دەکات.

 

ئەمە لەکاتێکدایە، لەبەرواری 11ی ئەم مانگەدا گفتوگۆی ستراتیژی نێوان هەردوو وڵات بە کۆبوونەوەیەک لەڕێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە دەستیپێکرد، گفتوگۆکانیش دوای ئەوە دێت کە لەماوەی ڕابردوودا و لەدوای کوژرانی قاسم سولەیمانی و ئەبومەهدی موهەندیس لە بەغدا پەیوەندی نێوان هەردوو وڵات گرژی بەخۆیەوە بینی.