گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

نێچیرڤان بارزانی: هەوڵی بەکارهێنانی ئۆتۆمبێلی کارەبایی بدرێت

بۆچی ئەمڕۆ بە ڕۆژی ژینگەی هەرێم دیاریکراوە؟

2019.04.16 - 16:22
App store icon Play store icon Play store icon
بۆچی ئەمڕۆ بە ڕۆژی ژینگەی هەرێم دیاریکراوە؟

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- شەهرام عەزیز

.

ڕۆژی 16ی نیسان بە ڕۆژی ژینگەی هەرێم دیاریکراوە و ئەمڕۆش کە هاوکاتە لەگەڵ ئەو بەروارەدا، لە هەرێمی کوردستان ئەو یادە کرایەوە، وتەبێژی دەستەی پاراستنی ژینگەی هەرێم بۆ ناس کورد، باس لە هۆکاری دیاریکردنی ئەو ڕۆژە دەکات.

.

هەندرێن شێخ ڕاغب بە ناس کورد-ی ڕاگەیاند: "16ی نیسانی ساڵی 1987 حکومەتی بەعس ناوچەی بالیسان و شێخ وەسانانی کیمیاباران کرد و ژینگەی کوردستانی تێکدا، بەوهۆیەوە لە ساڵی 2008 پەرلەمانی کوردستان بە بریارێک ئەو ڕۆژەی کرد بە ڕۆژی ژینگەی کوردستان".

.

سەبارەت بە ئێستای دۆخی ژینگەی هەرێم وتەبێژی دەستەی پاراستنی ژینگەی هەرێم  ئاماژەی بەوەکرد، لە ئێستادا لە هەرێم هۆکارەکانی پیسبوونی ژینگە زۆرن، بەتایبەتی زۆری ڕێژەی ئۆتۆمبێل و ناهۆشیاری هاوڵاتیان لە پاکڕاگرتنی ژینگە، هەروەها کەمی ڕێژەی سەوزایی بەشێکن لەو کێشانەی هۆکارن بۆ پیسبوونی ژینگەی هەریم.

.

وتەبێژی دەستەی ژینگە ئاماژەی بەوەشکرد، حکومەتی هەرێم پێویستە پلان و ستراتیژێکی نیشتیمانی هەبێت بۆ پرسی ژینگە  و وەک شتێکی لاوەکی سەیر نەکرێت، بەڵکو پێویستە وەزارەتی ژینگە دروست بکرێت و بەشێوەیەکی چالاک هەوڵ بۆ  پاراستنی ژینگە و زیادکردنی ڕێژەی سەوزایی بدرێت.

.

لە سەردەمی ڕژێمی بەعسدا کیمیاباران کردنی بەشێك لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان کاریگەری خراپی کردەسەر ژینگەی ناوچەکە و  بەشێوەیەک کە تا ئێستا ئەو کاریگەرییە بە هەندێك ناوچەوە دیارە.

.

ئەمڕۆش لە مەراسیمی رۆژی ژینگەی کوردستاندا، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم، هەڵمەتێکی یەک هەفتەیی راگەیاند بۆ پاککردنەوەی ژینگە و سرووشتی کوردستان،  داواشی کرد هەموو تاکێکی کوردستان بەشداری لەو هەڵمەتەدا بکات.

.

لە بەشێکی وتارەکەیدا تایبەت بە ڕۆژی ژینگەی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی ئاماژەی بەوەشکرد، هەمووان هەوڵبدەن کەمتر ئۆتۆمبێل و گاز و سووتەمەنی بەکاربهێنین، کە دارێک بڕدرایەوە، لەجێگەی ئەو، دوو دار بڕوێنن، وتیشی، بەکارهێنانی ئۆتۆمبێل کەمبکرێتەوە و هەوڵی بەکارهێنانی ئۆتۆمبێلی کارەبایی بدرێت لە ئاییندەدا و سیستمی گواستنەوەی گشتی فراوانتر بکرێت.

.

 

.