گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

11 توشبووی تری کۆرۆنا لە هەرێم گیانیان لەدەستدا

2020.06.23 - 20:12
11 توشبووی تری کۆرۆنا لە هەرێم گیانیان لەدەستدا

ناس کورد-

وەزارەتی تەندروستی هەرێم ڕایگەیاند، لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا 299 توشبووی نوێی کۆرۆنا لە هەرێم دەستنیشان کراون و 11 کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.

 

ئەمڕۆ سێشەممە، 23ی حوزەیرانی 2020، وەزارەتی تەندروستی هەرێم ڕایگەیاند، لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا دوو هەزار و 247 پشکنینی کۆرۆنا لە سەرتاسەری هەرێم ئەنجام دراون، سەرئەنجام 299 توشبووی نوێ تۆمار کراون کە 171یان لە سلێمانی، 42 لە گەرمیان، 70 لە هەولێر و 16ش لە هەڵەبجەن.

 

بەوشێوەیە، ژمارەی گشتیی توشبووانی کۆرۆنا لە هەرێم گەیشتە چوار هەزار و 436 حاڵەت.

 

دەشڵێت، هەر لەو ماوەدا 79 توشبووی نوێ چاکبوونەتەوە و نەخۆشخانەکانیان بەجێهێشتووە، ژمارەى گشتیی چاکبووەکانیش گەیشتە هەزار و 487 حاڵەت.

 

هاوکات 11 حاڵەتی تری مردن (9 لە سلێمانی، 2 لە هەولێر) تۆمار کراون و ژمارەى گشتیی مردووانیش گەیشتووەتە 129 مردن (20 هەولێر، 107 سلێمانی، 2 هەڵەبجە)

 

me_ga.php?id=356