گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

شاندی هەرێم و مستەفا کازمی کۆبوونەوە.. گفتوگۆی چی کراوە؟

2020.06.23 - 19:24
App store icon Play store icon Play store icon
شاندی هەرێم و مستەفا کازمی کۆبوونەوە.. گفتوگۆی چی کراوە؟

ناس کورد-

شاندی حکومەتى هەرێم لەگەڵ مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبوونەوە و "گفتوگۆ کرا لەسەر بژاردەکانی هەردوولا بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی گشتگیر".

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەمڕۆ سێشەممە، 23ی حوزەیرانی 2020، شاندی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێم لەگەڵ مستەفا كازمی" سەرۆكوەزیرانی عێراق و شاندێكی باڵای حكومەتی ناوەندی كۆبوونەوە.


بەپێی لێدوانی نوسینگەى قوباد تاڵەبانی، "لە کۆبوونەوەکەدا بەچڕی گفتوگۆ کرا لەسەر بژاردەکانی هەردوولا بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی گشتگیر".

 

دەشڵێت، لە ڕۆژانی داهاتووشدا کۆبوونەوەکانی شاندی دانوستانکاری هەرێم و حکومەتی عێراق بەردەوام دەبێت.

 

me_ga.php?id=353me_ga.php?id=355me_ga.php?id=354