گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڤاکسینە فەڕەنسى-بەریتانییەکە دژى کۆرۆنا لەنیوەى یەکەمى ساڵى داهاتوو بەردەست دەبێت

2020.06.23 - 15:17
ڤاکسینە فەڕەنسى-بەریتانییەکە دژى کۆرۆنا لەنیوەى یەکەمى ساڵى داهاتوو بەردەست دەبێت

ناس کورد-

کۆمپانیاى دەرمانى فەڕەنسى "سانوفى" پێشبینیدەکات لە نیوەى یەکەمى ساڵى داهاتوودا رەزامەندى بدرێت لەسەر ڤاکسینى چاوەڕوانکراو دژى ڤایرۆسى کۆرۆنا کە ئێستا گەشەى پێدەدات لەگەڵ کۆمپانیاى "گلاكسو سميس كلاين"ى بەریتانى.

 

ئەو پێشبینییە بە هەواڵێکى دڵخۆشکەر دادەنرێت بۆ مرۆڤایەتى لەبارەى کاتى خستنەڕووى ڤاکسینەکەوە، بەو پێیەى پێشتر هەردوو کۆمپانیاکە پێشبینیان کردبوو لە نیوەى دووەمى ساڵى داهاتوو، نەک نیوەى یەکەم رەزامەندى لەسەر بدرێت.

 

کۆمپانیاى سانوفى ڕایگەیاند، تواناى بەرهەمهێنانى ملیارێک پێکوتەى ساڵانەى هەیە لەو ڤاکسینە، هەروەها دەتوانێت دواتر بەرهەمەکە بگەیەنێتە 360 ملیۆن پێکوتەى ساڵانە.

 

جۆن رید بەڕێوەبەرى توێژینەوەکان لە کۆمپانیاکە لەبارەى پێشبینییە نوێیەکانەوە وتى "ئێمە راوێژمان لەگەڵ دەسەڵاتداران کردووە لەو بارەیەوە".

 

تائێستا هیچ ڤاکسینێک نییە بۆ خۆپاراستن لە کۆرۆنا کە زیاتر لە نۆ ملیۆن کەسى لەسەرتاسەرى جیهان توشکردووە و سەدان هەزاریشى کوشتووە، پزیشکان تەنها پشت بەچەند دەرمانێک دەبەستن بۆ چاکبوونەوەى نەخۆشەکان.

 

لەگەڵ بوونى کێبڕکێیەکى جیهانى بۆ گەیشتن بە ڤاکسینێکى سەلامەت، بول هدسون بەڕێوەبەرى جێبەجێکارى سانوفى وتى "هیچ کەس دڵنیا نییە لەوەى بتوانێت سەربکەوێت".

 

وتیشى "کۆمپانیاکان بەخێرایی کاردەکەن، بەڵام دەبێت بزانن کە خێرایی سێ کاریگەرى خراپى هەیە کە بریتین لە، تاقیکردنەوەى ڤاکسینەکان لەسەر ئەو تووشبووانەى نەخۆشى دیکەیان هەیە وەکو سارس، ئەگەرى ئەوەى ڤاکسینەکە کارا نەبێت، لەگەڵ ئەوەى بڕى پێویست بەردەست نەبێت بۆ هەمووان".

 

بەرپرسەکەى سانوفى باسى لەوەشکرد، ئەگەرى سەرکەوتنى ڤاکسینەکەى ئەوان لەهەموویان زیاترە.