ناس کورد-
خۆپیشاندانى بەشێک لە هاووڵاتیانى شارى سلێمانى لە بەردەم باخى گشتى سلێمانى دژ بە پێنەدانى مووچە و بڕیارى بڕینى مووچەى فەرمانبەران، دەستى پێکردەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
پەیامنێرى ناس کورد لەناو خۆپیشاندانەکەوە رایگەیاند "خۆپیشاندەران لە فەرمانبەران و مامۆستایان و کارمەندانى پۆلیسى هاتووچۆ و کەرتى تەندروستى و کاسپکار و گەنج و چین و توێژەکانى دیکە پێکهاتوون".
وتیشى "خۆپیشاندەران داواى پێدانى مووچە بە تەواوەتى دەکەن و بڕینى بەشێک لە مووچەکانیان بە هەر بیانوویەک ڕەتدەکەنەوە".
پەیامنێرى ناس کورد ئاماژەى بە بەشێک لە نووسینى ئەو لافیتانە کرد کە بەدەست خۆپیشاندەرانەوەیە و وتى "بەشێکى زۆر لە لافیتەکان داواکارى خۆپیشاندەرانى سلێمانییە بۆ هاووڵاتیانى شار و شارۆچکەکانى دیکە کە ئەوانیش بڕژێنە سەر شەقام و خۆپیشاندان ئەنجام بدەن".