گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نوێترین‌ ‌توێژینەوە‌ ‌لەسەر‌ ‌کاریگەرى‌ ‌کۆرۆنا‌ ‌لەسەر‌ ‌جەستە..چۆن‌ ‌هێرشدەکاتە‌ ‌سەر‌ ‌خانەکان؟‌

2020.06.23 - 09:23
نوێترین‌ ‌توێژینەوە‌ ‌لەسەر‌ ‌کاریگەرى‌ ‌کۆرۆنا‌ ‌لەسەر‌ ‌جەستە..چۆن‌ ‌هێرشدەکاتە‌ ‌سەر‌ ‌خانەکان؟‌

ناس كورد- 

توێژەران سەرقاڵى گەشەپێدانى خانە و ئەندامە بچوککراوەکانى مرۆڤن لە تاقیگەکان بە ئامانجى توێژینەوە لەسەریان تا بۆیان دەربکەوێت ڤایرۆسى کۆرۆناى نوێ چى لە جەستەى مرۆڤ دەکات و چ زیانێک بە توشبووان دەگەیەنێت. 

 

بەپێی توێژینەوەکە، ئەو ئەندامانەى جەستە تواناى ڤایرۆسەکە دەردەخەن لەسەر هێرشکردنە سەر سییەکان بۆ گورچیلە و ریخۆڵەکان، ئەوەش بەپێی پێگەى نەیچەرى زانستى. 

 

زانایان بۆیان دەرکەوتووە کە ڤایرۆسى سارس-كوف-2 کاریگەرى زۆر خراپى دەبێت لەسەر جەستە، ئەوەش لەرێگەى لێکۆڵینەوە لەو کەسانەى براونەتە نەخۆشخانە، لەگەڵ شیکارى بۆ تەرمەکان. 

 

بەڵام ئەوە روون نییە کە بەشێک لەو زیانە بەشێوەى راستەوخۆ بەهۆى ڤایرۆسەکەوەیە یان لەرێگەى نیشانەى دیکەوە. 

 

چەندین توێژینەوە لەسەر ئەندامە تاقیگەییەکان کراوە بۆ زانینى جوڵەى ڤایرۆسى کۆرۆنا لەناو جەستەدا، لەگەڵ ئەو خانانەى کە بەئامانجیان دەگرێت و سروشتى ئەو زیانەى پێیان دەگەیەنێت. 

 

ئەوە لەکاتێکدایە، زانایان بەشێوەیەکى گشتى بە بەکارهێنانى خانەى ئاژەڵى گەشەپێدراو لە تاقیگە لێکۆڵینەوە لە ڤایرۆسەکان دەکەن. 

 

نوريا مونتسرات زاناى بایۆلۆجى لە پەیمانگاى ئەندازیارى بایۆلۆجى کەتەلۆنیا دەڵێت، ئەندامە تاقیگەییەکان بەشێوەیەکى باش دەریدەخەن کە کۆرۆنا چى لە جەستەى مرۆڤ دەکات. 

 

وتیشى دەکرێت گەشە بەو ئەندامانە بدرێت بەجۆرێک کە چەندین جۆرى خانە بگرێتەوە و لەچەند هەفتەیەکدا هاوشێوەى ئەندامە راستەقینەکە پیشان بدات، ئەوەش تێچووى کەمترى دەوێت بەراورد بە نمونەى ئاژەڵى. 

 

بەڵام ئەو توێژینەوانە بەسنورداریی ماونەتەوە لەبەرئەوەى ناتوانرێت هەماهەنگى نێوان ئەندامەکان وەک ئەوەى لە جەستەى مرۆڤدا هەیە دەربخات، ئەوەش واتاى ئەوەیە ئەنجامەکەى پێویستى بە دڵنیایی زیاتر هەیە لەرێگەى نمونەى ئاژەڵى و تاقیکردنەوەى تەختەیی، ئەوەش بەپێی وتەى بارت هاغمانز زاناى بوارى ڤایرۆس لە نەخۆشخانەى ئراسموس لە رۆتردامى هۆڵەندا. 

 

لە دیارترین ئەنجامەکانى توێژینەوەکە، کاریگەرى کۆرۆنایە لەسەر کۆئەندامى هەناسەدان، کە لە بۆرى هەناسەدانەوە دەستپێدەکات تا دەگات بە سییەکان، دواتریش چونە ناو سییەکانەوە و نەهێشتنى هەناسەدان، ئەوەش دیارترین نیشانەى توندى ڤایرۆسى کۆرۆنایە. 

 

بەبەکارهێنانى دوو سی بچوک لە تاقیگە دەرکەوتووە کە بەشێک لە خانەکان مردوون دواى توشبوونیان بە کۆرۆنا و ڤایرۆسەکە بووەتە هۆى خێراکردنى بەرهەمهێنانى پرۆتینى ناسراو بە بالكيموكينات  و سيتوكينات. 

 

زۆرێک لە توشبووانى کۆرۆنا دۆخیان توند بووە بەهۆى ڤایرۆسەکەوە، بەهۆى وەڵامنەدانەوەى سیستەمى بەرگرى جەستەوە کە ناسراوە بە زریانى سیتوکین، ئەوەش کاتێک روودەدات کە سیستەمى بەرگرى جەستە بڕێکى زۆر لە ماددەى سیتوکین دەربدات لە هەوڵیدا بۆ بەرگرى لەدژى ڤایرۆسەکە. کە بە زریانێکى بکوژ دادەنرێت. 

 

لەگەڵ ئەوەشدا هێشتا هۆکارى مردنى خانەى سییەکان لاى تووشبووان وەک گرێیەک ماوەتەوە، کە ئایا هۆکارەکەى دەگەڕێتەوە زیانەکانى ڤایرۆسەکە یان پڕۆسەى لەناوبردنى خۆیی کە خانەکان پێی هەڵدەستن.