گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پشتبەستن تەنها بە نەوت عێراقی توشی تەمەڵی کردووە

کازمى لەسەر موچە و پەڕەى سپى چاکسازیی قسە دەکات

2020.06.22 - 23:39
App store icon Play store icon Play store icon
کازمى لەسەر موچە و پەڕەى سپى چاکسازیی قسە دەکات

ناس کورد-

 

سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، گەڵاڵەکردنی"پەڕەی سپی" چاکسازی پێویستی بە چەند مانگێک هەیە بۆ ئەوەی بەتەواوەتی ئامادە بکرێت، دەشڵێت، ئامادەکردنی ئەو پەڕەیە لە ئاکامی کاردانەوەی دابەزینی نەرخی نەوتدا نەهاتووەتە کایەوە، بەڵکو ئامرازێکە بۆ بنیادنانەوەی ژێرخانی ئابوری.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەمڕۆ دووشەممە 22ى حوزەیرانی 2020، مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق، لە میانی کۆبوونەوەیەکیدا لەگەڵ لیژنەی ئابوری و وەبەرهێنانی پەرلەمانی عێراق وتی "بەهەماهەنگی لیژنەی ئابوری و وەبەرهێنان، پەڕەیەکی سپییان بۆ چاکسازی ئامادەکردوە و چەند پێشنیارێکی سەرەتایشیان لەو بارەیەوە تاوتوێکردوە."

 

سەرۆک وەزیران ئاماژەی بەوەشکردووە، "قۆناغی ئێستای عێراق پێویستی بەهەماهەنگی نێوان دەسەڵاتی یاسادانان و دەسەڵاتی جێبەجێکردن هەیە لەپێناوی بەرژەوەندی گشتی هاوڵاتیان و زیادکردنی خزمەتگوزارییەکان".

 

لەکۆبونەوەکەدا کازمی جەختیشکردوەتەوە، پەڕەی چاکسازی ئەنجومەنی نوێنەران کە بە پەڕەی سپی  ناوهێنراوە، تاوتوێکراوە کە تایبەتە بە چاکسازی، ئابوری، دارایی و ئیداری لەگەڵ ڕونکردنەوەی پلان و ستراتیژی پێویست بۆ بەرەنگاربوونەوەی  لەمپەرەکانی چاکسازی لە عێراقدا .

 

داوشیکردووە، "پەرلەمانتاران پاڵپشت و هەماهەنگی حکومەت بن لەئەنجامدانی چاکسازییەکان".

 

سەبارەت بەکەمکردنەوەی موچەی فەرمانبەران، کازمی وتی "کەسانێک هەن زانیاری نادروستیان داوە بەخەڵک کە گوایە حکومەت موچە کەمدەکاتەوە، ئێمە تەنها باسی ئەو کەسانەمان کردووە کە زیاتر لە موچەیەک وەردەگرن، لۆجیکی تێیدا نییە کەسانێک لەدەرەوەی عێراق بژین موچە وەربگرن لە کاتێکدا هاووڵاتیان لە ناوەوەی وڵات بەدەست نەداری و هەژاریەوە دەناڵێنن".

 

دەربارەی موچەی گیراوانى کەمپى رەفحاى سەردەمى حکومەتى پێشوى عێراق، کازمى چەند مەرجێکى بۆ پێدانى موچەکانیان دانا و لە دیارترینى ئەو مەرجانەش، دەبێت ئەو کەسەى موچەى گیراوانى رەفحا وەردەگرێت هیچ موچەیەکى دیکەى نەبێت و لە هەمان کاتدا دانیشتوى ناو خاکی عێراق بێت و سەرۆکخێزان بێت.

 

کازمی ئاماژەی بەوەشکردووە، "پشتبەستن تەنها بەداهاتی نەوت عێراقی توشی تەمەڵی تەوەزەلی کردووە، حکومەتەکانی پێشوو کێبڕکێیان کردووە لە سەر ئەنجامدانی پڕۆژەکان بە پشت بەستن بە داهاتی نەوت".