گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سعودیە بڕیارى کۆتایی لەسەر مەراسیمى حەجدا و مشتومڕەکانى یەکلاکردەوە

2020.06.22 - 23:22
App store icon Play store icon Play store icon
سعودیە بڕیارى کۆتایی لەسەر مەراسیمى حەجدا و مشتومڕەکانى یەکلاکردەوە

ناس کورد-

 

سعودیە بۆ ئەمساڵ تەنها ڕێگە بە ژمارەیەکى سنوردارى هاووڵاتیان و خەڵکانی دانیشتووی ناوەوەی وڵاتەکەی  دەدات بۆ بەشداریکردنیان لە مەراسیمەکانی حەج، هاوڵاتیانی دەرەوەی ئەو وڵاتەش بەدەرکران لەو بەشداریکردنە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەمڕۆ دووشەممە 22ى حوزەیرانی 2020، وەزارەتی حەجی سعودیە لە ڕاگەیاندراوێکدا  ڕایگەیاند  "بۆ ئەمساڵی کۆچی ( 1441)  و(2020) زاینیی تەنها ئەو کەسانەی کە دانیشتووی ناو سعودیەن دەتوانن مەراسیمەکانی حەج ئەنجامبدەن". 

 

ئاماژە بەوەشکراوە  "ئەو ژمارەیەی کە بەشداری حەجی ئەمساڵ دەکەن سنوردارە و بەپێی ڕێکارە تەندروستییەکان مەراسیمەکە ئەنجامدەدەن".

 

وەزارەتی حەجی سعودیە جەختیلەوەشکردووەتەوە" لە پێناو بەرگرتن لە بڵاوبوونەوەی زیاتری نەخۆشییەکە کە لە ئێستادا لە زیاتر لە 180 وڵاتی جیهاندا بڵاوبووەتەوە، سەرباری ئەوەی  کە تائێستا زیاتر لە حەوت ملیۆن کەس گیرۆدەکردووە و نەتوانراوە چارەسەریش بۆ پەتاکە بەدۆزرێتەوە، بۆیە ڕێگەنادرێت خەڵکی دەرەوەی سعودیە بە مەبەستی ئەنجامدانی فەریزەی حەج بێنە ناو وڵات ئەوەش لە پێناو بەرگرتنە لە بڵاوبوونەوەی زیاتر پەتاکە".  

 

ژمارەى ئەو کەسانەى ساڵانە دەچنە سعودیە بۆ بەجێهێنانى فەریزەى حەج دەگاتە دوو ملیۆن و 500 هەزار کەس. بەپێی ئامارە فەرمییەکانیش، ئەو وڵاتە ساڵانە نزیکەى 12  ملیار دۆلار لەرێگەى حەج و عومرەوە داهاتى دەستدەکەوێت.

 

سعودیە لە مانگى ئازاردا پڕۆسەى حەج و عومرەى تا کاتێکى نادیار هەڵپەسارد، بەهۆى بڵاوبوونەوەى کۆرۆناوە.

  

ساڵى ڕابردوو، ژمارەى ئەو کەسانەى بۆ ئەنجامدانى عومرە چونەتە سعودیە گەیشتە نزیکەى 19 ملیۆن کەس، هەروەها ژمارەى حاجیان گەیشتە دوو ملیۆن و 600 هەزار کەس.  

  

بەپێی پلانى چاکسازى ئابورى شازادەى جێنشینى سعودیە، کاردەکرێت بۆ ئەوەى ژمارەى حاجیان و عومرەکاران ساڵانە بگەیەنرێتە 30 ملیۆن کەس، ئەوەش 50 ملیار ریال  (13.32 مليار دولار) تا ساڵى 2030 بۆ ئەو وڵاتە دەستبەر دەکات.