کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد-
لە بەرامبەر ناساندنی سوپای پاسداران بە تیرۆریست لەلایەن ئەمریکاوە، ئەمرۆ (سێشەممە) پەرلەمانی ئێران بە فەرمی سوپای ئەمریکای بە تیرۆریست ناساند.
.
پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ئەندامانی پەرلەمانی ئێران لە کۆبوونەوەیەکدا پرۆژەی بە تیرۆریست ناساندنی سوپای ئەمریکای پەسەند کرد پڕۆژەکە لە کۆی دەنگی207 ئەندام 204 دەنگی بەڵێی بەدەستهێنا لەگەڵ دوو دەنگی نەخێر و هاوکات یەک دەنگی بەتاڵ.
.
هەروەها بەپێی پڕۆژە یاساکە هەر هاوکارییەکی دارایی و مەعنەوی و سەربازی بۆ سوپای ئەمریکا بە هەوڵی تیرۆریستی لەقەڵەم دەدرێت.
.
بڕیارەکەی پەرلەمانی ئێران وەک وەڵامێکە بۆ ئەمریکا کە لە هەفتەی ڕابردوودا سوپای پاسدارانی وەک ڕێکخراوێکی تیرۆرستی ناساند.
.