گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بانکێکى ئەمریکى ئاستى پێشبینییەکانى بۆ نرخى نەوت بەرزکردەوە

2020.06.22 - 19:17
بانکێکى ئەمریکى ئاستى پێشبینییەکانى بۆ نرخى نەوت بەرزکردەوە

ناس کورد-

بانکێکى ئەمریکى ئاستى پێشبینییەکانى بۆ نرخى نەوت بەرزکردەوە، لەگەڵ زیادبوونى خواست و پاشەکشەى ئاستى بەرهەمهێنان بەپێی ڕێککەوتنى ئۆپیک و وەبەرهێنەرانى دیکە.

 

بەپێی ئاژانسى ڕۆیتەرز، بانکى گڵوبال ڕیسێرچی ئەمریکی ئاستى پێشبینییەکانى بۆ نرخى نەوتى برێنت لەمساڵدا بۆ 43.70 دۆلار بەرزکردووەتەوە، کە پێشتر پێشبینى 37 دۆلارى کردبوو. 

 

بانکەکە پێشبینیکردووە ئاستى مامناوەندى نرخى نەوت لەنێوان 50 و55 دۆلاردا بێت بۆ هەر بەرمیلێک لە ساڵانى 2021 و 2022.

 

لەبارەى نرخى نەوتى خۆرئاواى تەکساسەوە، بانکەکە پێشبینیکردووە ئاستى مامناوەندى نرخ لەمساڵدا 39.70 دۆلار بێت کە پێشتر پێشبینی 32 دۆلارى کردبوو، هەروەها پێشبینیکردووە لەساڵى 2021 ئاستەکە 47 دۆلار بێت و ساڵى 2022 بگاتە 50 دۆلار.

 

بانکەکە لە یاداشتێکدا رۆژى هەینى رایگەیاندبوو، لەگەڵ نزیکبوونەوە لەساڵى داهاتوو، پێیانوایە ئاست لەسەر گواستنەوەى نەوت بەشێوەیەکى خێراتر زیاد بکات لەوەى پێشتر پێشبینیاندەکرد.

 

ئاماژەى بەوەشکردبوو، هەرەها پێیانوایە ئۆپیک و وەبەرهێنەرانى دیکە، ئاستێکى زیاترى بەرهەمهێنانى نەوت کەمبکەنەوە، وەک لەوەى سێ مانگ لەمەوبەر پێشبینیاندەکرد.

 

نرخى نەوتى برێنت ئەمرۆ دووشەممە بە 42.17 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک مامەڵەى پێوەکرا، هەروەها نەوتى خاوى ئەمریکا بە 39.54 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک مامەڵەى پێوەکرا.

 

بانکەکە پێشبینى ئەوەشیکردووە کە بازاڕى نەوت بەڕێژەى 2.5 ملیۆن بەرمیل نەوتى رۆژانە لە نیوەى دووەمى ئەمساڵدا روبەڕوى کورتهێنان بێت، لەگەڵ 1.7 ملیۆن بەرمیل لەساڵى داهاتوودا.