ناس کورد-
وەزارەتی تەندروستی عێراق ڕایگەیاند، لە 24 کاتژمێر ڕابردوودا 10 هەزار و 75 پشکنینی کۆرۆنا لە سەرتاسەری عێراق ئەنجام دراوە و سەرئەنجام هەزار و 808 توشبووی نوێی کۆرۆنا دەستنیشان کراوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
وەزارەتەکە ئامارەکەى بەسەر پارێزگاکاندا دابەشکردووە کە بەم شێوەیەی خوارەوەیە،
بەغدا\ڕەسافە: 125
بەغدا\کەرخ: 320
شاری پزیشکی: 7
نەجەف: 67
سلێمانی 257
هەولێر: 63
دهۆک: 6
کەربەلا: 82
کەرکوک: 39
دیالە: 42
واست: 91
بابل: 40
بەسرە: 114
میسان: 1148
دیوانیە: 115
زیقا: 231
ئەنبار: 18
موسەنا: 21
نەینەوا: 11
سەڵاحەدین: 11
بەو پێیە، ژمارەى گشتیی توشبووان لە عێراق گەیشتووەتە 32 هەزار و 676 حاڵەت.
هەر لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا، 850 کەس نەخۆش چاکبوونەتەوە و نەخۆشییەکەیان پەڕاندووە، ژمارەى گشتیی چاکبووەکانیش گەیشتە 14 هەزار و 785 حاڵەت.
هەروەها 67 حاڵەتی نوێی مردن لە تەواوی عێراق تۆمارکراون و ژمارەى گشتیی مردووانیش گەیشتووەتە هەزار و 167.