ناس کورد-
دەستەی كەشناسی عێراق ڕایگەیاند، بۆ ڕۆژی هەینی داهاتوو گۆڕانكاری بەرچاو لەپلەكانی گەرمای هەندێ ناوچەدا ڕوودەدات و لەچەند ناوچەیەك پلەى گەرمى نزیك دەبێتەوە لە 50 پلە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئەمڕۆ (دووشەممە، 22ی حوزەیرانی 2020)، دەستەی كەشناسی عێراق ڕایگەیاند، ڕۆژی هەینی داهاتوو كەشوهەوا و پلەكانی گەرما لەهەندێ پارێزگادا دەگاتە 50 پلە.
پەپێی خشتەیەک کە دەستەکە بڵاوى کردۆتەوە پلەكانی گەرمای ناوچەكان بەم شێوەیە دەبێت:
ناوچەكانی ناوەڕاست : هەور بەدیناكرێت و پلەكانی گەرما چەند پلەیەك بەرز دەبنەو و شنەبایەك لەباكورەوە هەڵدەكات و ئاستی بینین دەگاتە (20 بۆ 30) كیلۆمەتر.
ناوچەكانی باكوور: هەور بەدیناكرێت و چەند پلەیەكی كەم پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە و شنەبایەك هەڵدەكات بەخێرایی (10 بۆ 20 )كیلۆمەتر و ئاستی بینین دەگاتە (8 بۆ 10 كیلۆمەتر).
ناوچەكانی باشوور: گۆڕانكاری لەكەشوو هەوادا ڕوونادات وشنەبایەكی مامناوەند لەباكورەوە هەڵدەكات و پلەكانی گەرما گۆڕانكاری بەسەردا نایەت لەنێوان (20 بۆ 30)پلە شەو و ڕۆژیش دەگاتە (30 بۆ 40 )پلە، هەور لەچەند شوێنێكەوە بڵاو دەبێتەوە و ئاستی بینین دەگاتە (8 بۆ 10) كیلۆمەتر .