گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’ڕێگرى لە کەمکردنەوەى مووچە دەکەین’

مەکتەب سیاسییەکى یەکێتى بۆ ناس کورد: تیمى حزبەکەمان لە حکومەت ئاگادار دەکەینەوە

2020.06.22 - 10:00
مەکتەب سیاسییەکى یەکێتى بۆ ناس کورد: تیمى حزبەکەمان لە حکومەت ئاگادار دەکەینەوە

ناس کورد-

 ئەندامێکى مەکتەبى سیاسى یەکێتى نیشتیمانى کوردستان نیگەرانى حزبەکەى بۆ ناس کورد ئاشکرا کرد لەبارەى بڕیارى حکومەت بۆ کەمکردنەوەى مووچەى فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستان.

میران محەمەد، ئەندامى مەکتەبى سیاسى یەکێتى نیشتیمانى کوردستان لە لێدوانێکى تایبەت بە ناس کوردى وت، ئەوان چاوەڕێى ئەوەیان لە حکومەت نەدەکرد کە ئەو بڕیارە خراپە بدات بۆ کەمکردنەوەى مووچەى فەرمانبەرانى هەرێم.

 

وتیشى "لە ڕاگەیەندراوى چەند رۆژی پێشوترمان بە روونی داوامان  کردبوو بەپەلە دەست بکرێت بە دابەشکردنی موچە و لە وەزارەتەکانی تەندروستی و پێشمەرگە و ناوخۆوە دەستپێ بکات نەوەک کەم بکرێتەوە".

 

جەختیشى کردەوە، وەکو یەکێتی دژی کەمکردنەوەی موچەن و بە تەواوی رەتیدەکەنەوە.

 

ئەندامەکەى مەکتەبى سیاسی یەکێتى رونیکردەوە، لە کۆبونەوەی ئایندەیاندا بەم نزیکانە تاوتوێى ئەم بابەتە دەکەن و بژاردەکان هەڵدەسەنگێنن و جەختى کردەوە "وەک یەکێتی هەنگاوی پێویست دژی کەمکردنەوەی دەگرینەبەر".

 

میران محەمەد بە دورینەزانى لە دوای ئەو کۆبونەوەیە تیمی خۆیان لە حکومەت ئاگاداربکەنەوە بۆ هەنگاوی دواتر و رێگری لە کەمکردنەوەى مووچەى فەرمانبەران.