گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لەپێكردنی گۆرەوی لەكاتی نوستندا دەبێتە هۆی كوێربوون؟

2019.04.16 - 14:50
App store icon Play store icon Play store icon
لەپێكردنی گۆرەوی لەكاتی نوستندا دەبێتە هۆی كوێربوون؟

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس كورد-

بەهۆی ئەوەی پێمان دەڵێن "گۆرەوی لەپێمەكەن لەكاتی خەودا، لەبەر ئەوەی ناهێڵێت چاو هەناسە بدات و وادەكات چاوەكانت وشك ببنەوە و بەمەش چاوەكانت كوێر دەبن"، وامان لێهاتووە ناتوانین بە گۆرەوییەوە بخەوین.

.

ماڵپەڕی (كونسلتو)ی میسری لەو بارەیەوە راپۆرتێكی بڵاوكردۆتەوە و ئاماژە بەراستی و دروستی ئەو جۆرە بۆچوونە دەدات.

.

زانایان لەراپۆرتەكەدا جەخت لەسەر ئەوە دەكەنەوە كە ئەو جۆرە بۆچوونانە خورافاتن و هیچ سەرچاوەیەكی زانستییان نییە.

.

د. یاسر عەبدولعال پسپۆڕی چاو و نەشتەرگەری چاو، ئاماژە بەوە دەكات "هیچ پەیوەندییەك لەنێوان تەندروستی چاو و لەپێكردنی گۆرەوی لەشەودا نییە، ئەم بیرۆكەیە تەنها پڕو پاگەندەیە و دوورە لەڕاستیەوە".

.
روونیشیدەكاتەوە "ئەگەر ئەو گۆرەوییانەی كە كەسێك لەپێیان دەكات پاكوخاوێن نەبن دەبێتە هۆی بڵاوبوونەوەی بەكتریا و میكرۆب لە هەوادا و ئەمە نەك لەسەر چاو بەڵكو لەسەر هەموو جەستە زیان دروست دەكات، نەك تەنها لە خەودا بەڵكو لە هەموو كاتەكاندا".