گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پەرلەمانتارێک: لەکۆبوونەوەکانى داهاتوودا یاساى قەرز پەسەند دەکرێت

2020.06.21 - 22:55
پەرلەمانتارێک: لەکۆبوونەوەکانى داهاتوودا یاساى قەرز پەسەند دەکرێت

ناس کورد-

ئەندامێکى پەرلەمانى عێراق ڕایگەیاند، پڕۆژە یاساى قەرزکردن لەکۆبوونەوەکانى داهاتووى پەرلەماندا دەردەکرێت.

 

غایب عەمیرى، ئەندامى پەرلەمانى عێراق لە فراکسیۆنى سائیرون بە میدیاى فەرمى عێراقى ڕاگەیاند، پرۆژە یاساى قەرزى ناوخۆیی و دەرەکى لەپێشینەى کارەکانى کۆبوونەوەکانى پەرلەمانە، سەرەڕاى بوونى ناکۆکى گەورە لەسەرى.

 

ئاماژەى بەوەشکرد، تا ئێستا پەرلەمان وادەى دانیشتنى داهاتووى دیاری نەکردووە، ترس هەیە لە توشبوون بە ڤایرۆسى کۆرۆنا، بەڵام لەسەر پەرلەمان پێویستە بەرپرسیارێتى هەڵبگرێت و کۆبوونەوە ببەستێت.

 

پێشتر لیژنەى دارایی پەرلەمان ڕایگەیاندبوو، رەزامەندى دراوە لەسەر ئەوەى لە چوارچێوەى پڕۆژە یاساى قەرزى ناوخۆیی و دەرەکى ئەوە جێگیربکرێت کە وەزارەتى دارایی موچەى دامەزراوە نوێیەکان خەرج بکات.

 

لەچوارچێوەى هەوڵەکانى حکومەت بۆ خۆگونجاندن لەگەڵ دابەزینى نرخى نەوت و کەمبوونەوەى داهات، ئەنجومەنى وەزیرانى عێراق پرۆژە یاسایەکى بۆ قەرزى ناوخۆیی و دەرەکى رەوانەى پەرلەمان کردووە.

 

پڕۆژەکە دەسەڵات دەدات بە وەزیرى دارایی بۆ قەرزى ناوخۆیی و دەرەکى لەماوەى ئەمساڵدا یان تا کاتى پەسەندکردنى پڕۆژە یاساى بودجە.