گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ترەمپ هەڕەشەیەكی توند لەئێران دەكات ’باجێکى قورس دەدەن’

2020.06.21 - 19:29
App store icon Play store icon Play store icon
ترەمپ هەڕەشەیەكی توند لەئێران دەكات ’باجێکى قورس دەدەن’

ناس كورد- 

سەرۆكی ئەمریكا هۆشداریدایە ئێران گەر بێتو چاوەڕوانى کۆتایهاتنى هەڵبژاردنى سەرۆکایەتى ئەمریکا بێت ئینجا ڕێککەوتن لەگەڵ ئەمریکا واژۆ بکات. 

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

لەهەڵمەتێكی كەمپەینەكەیدا بۆ  هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمریكا لەشاری تۆڵسا باوكلاوهۆما، دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا وەكو هەڕەشەیەك بەرامبەر ئێران ڕایگەیاند، ئەمریكا دەتوانێت چاوەڕوانبێت، بەڵام گەر هاتوو ئەو بۆ ویلایەتی دووەم سەركەوتووبوو ئەوا باجێكی گەورەتر دەدەن لەو رێكکەوتنەی كە كردوویانە.



سەرۆکى ئەمریکا باسی لە تواناكانی كرد بۆ ڕێكکەوتنی گرنگ و پڕ بایەخ لەگەڵ وڵاتانی دیكەدا و ڕەخنەی توندیشی لە باراك ئۆباما گرت كە 150 ملیار دۆلاری بەرامبەر هیچ شتێك بەخشیوەتە ئێران.

 

سەرۆكی ئەمریكا ئاماژەی بۆ ڕێکكەوتنی ئەتۆمی نێوان ئەمریكا و وڵاتانی ڕۆژئاوا كرد لەگەڵ ئێراندا لەساڵی 2015 كە بەپێی ئەو ڕێكکەوتنە كۆمەڵێك سزای سەپێنراوی سەر ئێران هەڵگیراوە.

 

ترەمپ بەتوندی ڕەخنەی لە سەرۆكی پێشووی ئەمریكا گرت بەهۆی ساڵی 2016 لەبەرامبەر ئازادكردنی چوار بارمتەدا پارەی بۆ ئێران ڕەوانە كردووە و دەشڵێت جێی باوەڕ نیە كە ملیارێك و 800 ملیۆن دۆلاری بدرێتێ.

 

بەڵام ترەمپ بەشێوەیەكی ناڕاستەوخۆ ئاماژەی بۆ فشاری ئیدارەكەی لەمامەڵەكردنیدا لەگەڵ ئێراندا نەكرد بۆ ئەوەی سازش بكات و ئەو قەیرانە ئابورییەشی كە ئێرانی پێدا تێپەڕدەبێت وەكو دەستكەوت بۆ خۆی گەڕاندەوە.

 

سەرۆكی ئەمریكا رونیکردەوە، ئێران  بەنائومێدیەوە دەیەوێت ڕێكکەوتن بكات بەڵام كیری وئەوانی تر ئامۆژگاریان كردووە چاوەڕوانی دوای هەڵبژاردنەكانی ئەمریكا بن.

 

سەرۆكی ئەمریكا ئاماژەی بۆ یاسای لۆگان كرد كە ساڵی 1799 دەركراوە و هەرجۆرە ڕێكکەوتنێكی هاووڵاتیانی ئەمریكا لەگەڵ ئەو وڵاتانەی كە ململانێیان لەگەڵ ئەمریكادا هەیە ڕێگە پێدراو نیە و بەتاوان دەزانرێت.

 

ترەمپ دەشڵێت، كیری (وەزیری پێشووتری دەرەوەی ئەمریكا) و ئەوانی تر بۆ ئێران دەڵێن، چاوەڕوان بن لەبەر ئەوەی گەر تڕەمپ دۆڕا لەهەڵبژاردنەكان ئەوا ئەوان دەبنە خاوەنی ئەمریكا بەڵام گەر ئەویش دەرچوو ئەوا باجێكی گەورە دەدەن لەو رێکكەوتنەی كە كراوە.