گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

چالاکییەکە ماوەی هەفتەیەک بەردەوام دەبێت

گروپێکی خۆبەخش چیای گۆیژەی سلێمانی پاکدەکەنەوە

2019.04.16 - 14:08
App store icon Play store icon Play store icon
گروپێکی خۆبەخش چیای گۆیژەی سلێمانی پاکدەکەنەوە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- شەهرام عەزیز

.

پیسبوونی شوێنە گەشتیارییەکانی هەرێمی کوردستان وای لە مامۆستایەک کردووە بیر لە ئەنجامدانی پڕۆژەیەکی خۆبەخشانە بکاتەوە بۆ پاککردنەوەی چیای گۆیژە لە شاری سلێمانی و دواتر پڕۆژەیەکە بەردەوامی پێبدات لە شوێنە گەشتیارییەکانی دیکە.

.

بەرهەم ئەنوەر، مامۆستای ئامادەییە و خاوەنی بیرۆکەی پڕۆژەکەیە، ئەو بە ناس کورد-ی ڕاگەیاند، پیسبوونی ژینگەی هەرێم بەتایبەتی ناوچە گەشیارییەکان، وای لێکردووە بیر لە ئەنجامدانی پڕۆژەیەک بکاتەوە بۆ پاککردنەوەی ناوچە گەشتیارییەکان، دەستپێکی پڕۆژەکەشی لە 20ی ئەم مانگەوە لە چیای گۆیژەی سلێمانی دەبێت.

.

پرۆژەکە لەژێر ناونیشانی "هەفتەی پاککردنەوەی گۆیژە" دەبێت و ماوەی هەفتەیەک دەخایەنێت، بەشێوەیەک لە ڕۆژانی نێوان 20 تا 26ی ئەم مانگە، ڕۆژانە لە کاتژمێر 2:00 تا 5:00ی پاشنیوەڕۆ چالاکیی پاککردنەوەی چیاکە بەڕێوەدەچێت.

.

"بۆ گەیاندنی پڕۆژەکە بە هاوڵاتیان تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانمان بەکارهێناوە و تا ڕادەیەک وەڵامدانەوەیەکی باش لەلایەن هاوڵاتییانەوە بۆ پڕۆژەکە هەبووە، ئەو کەرەستانەشی کە پێویستە بۆ پڕۆژەکە وەک دەستکێش و هەندێل شتی دیکە  خۆم و چەند کەسێکی دیکە دابینمان کردووە"، خاوەنی بیرۆکەکە وای وت.

.

بەرهەم ئەنوەر هاوڵاتیان بە کەمتەرخەم دەزانێت لە پاکڕاگرتنی ژینگەی هەرێم و باسی لەوەکرد، بەشێکی هاوڵاتیان هۆشیاری پاک ڕاگرتنی ژینگەیان نییە و پێویستە هەموو کەسێک ژینگە وەک ماڵی خۆی بپارێزێت. داواش لە هاوڵاتیانی سلێمانی دەکات لە ماوەی ئەو هەفتەیەدا بەپێی توانای خۆیان بەشداریی لە کارە خۆبەخشانەکەدا بکەن.

.

.

57154377_2250183798528993_5111373981206708224_n.jpg?_nc_cat=107&_nc_ht=scontent.fisu6-1.fna&oh=325e0a97283bd10444c0d4d7bc7c6947&oe=5D38AC6D