گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

تەوەرێکی سەردانی نێچیرڤان بارزانی بۆ بەغدا موچەی فەرمانبەرانە.. پەرلەمانتارێکی پارتی دەڵێت

2020.06.21 - 14:44
تەوەرێکی سەردانی نێچیرڤان بارزانی بۆ بەغدا موچەی فەرمانبەرانە.. پەرلەمانتارێکی پارتی دەڵێت

ناس کورد-

پەرلەمانتارێكی پارتی لە بەغدا ڕایدەگەیەنێت، تەوەرێكی سەرەكی سەردانەكەی سەرۆكی هەرێم بۆلای بەرپرسانی باڵای عێراق چارەسەركردنی كێشەی موچەخۆرانی هەرێمە.

 

ناسر هەركی، پەرلەمانتاری پارتی لەپەرلەمانی بەغدا بەناس كوردی ڕاگەیاند: "ئومێد هەیە سەردانەكەی نێچیرڤان بارزانی بۆ بەغدا دڵخۆشكەر بێت، چونكە یەكەمجار نییە كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا هێوەر دەكاتەوە". 

 

زیاتر بخوێنەوە: لێدوانی نوسینگەى مستەفا کازمی دوای کۆبوونەوەى لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی

 

لەبارەی ناوەڕۆكی سەردانەكەی سەرۆكی هەرێم بۆ لای سەرۆكی حكومەتی فیدراڵ و بەرپرسانی دیكەی عێراق ناسر هەركی وتی: "بێگومان تەوەرێكی سەرەكی سەردانەکە بۆ گفتوگۆكردنی كێشەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمە".

 

دوێنێێ بەسەردانێكی كتوپڕی ڕانەگەیەنراو، تیمی سەرۆكایەتی هەرێم بە سەرۆكایەتی نێچیرڤان بارزانی و هەردوو جێگرەكەی گەیشتە بەغدا و لەگەڵ مستەفا كازمی و ژمارەیەك لەبەرپرسانی دیكەی عێراق كۆبوویەوە، ئەوەش دوای بڵاوبونەوەی ئەو دەنگۆیەی كە یەكێتی سەردانەكەی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی بۆ بەغدا ڕاگرتووە و مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتیش ئامادە نیە بچێتە بەغدا.

 

دوای ناردنی گوژمەیەكی 400 ملیار دیناری لەلایەن حكومەتی فیدراڵەوە بۆ موچەخۆرانی هەرێم لە کۆتایی مانگی ڕابردوودا، بەرپرسانی حكومەتی عێراق ئەوەیان ڕاگەیاندووە، تا ڕێكکەوتنی دیكە لەگەڵ هەرێمدا نەكرێت پارەی دیکە نانێرن.