گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

تەماشای ڤیدیۆی ناشتنی بکە لە گۆڕستانی تایبەت بە کۆرۆنا

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەى نوعمان باس لە دواین ساتەکانی مردنی ئەحمەد ڕازی دەکات

2020.06.21 - 13:58
App store icon Play store icon Play store icon
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەى نوعمان باس لە دواین ساتەکانی مردنی ئەحمەد ڕازی دەکات

ناس کورد-

بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە، 21ی حوزەیرانی 2020، ئەحمەد ڕازی، ئەستێرەى بەناوبانگی تۆپی پێی عێراقی بەهۆی نەخۆشی کۆرۆناوە لە نەخۆشخانەی نوعمانی بەغدا لە تەمەنی 56 ساڵیدا گیانی لەدەستدا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

گیانلەدەستدانی ڕازی هەرایەکی زۆری لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دروستکرد، هاوکات بەڕێوەبەری نەخۆشخانەى نوعمان باس لە کۆتا ساتەکانی ژیانی ڕازی دەکات لە نەخۆشخانە.

 

سەڵاح عەزی، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەکە دەڵێت، شەوی ڕابردوو دۆخی تەندروستی ڕازی جێگیربوو، تەنانەت بە مۆبایلیش لەگەڵ خێزانەکەى قسەى کردووە."

 

دەشڵێت، "بەڵام بەیانی ئەمڕۆ ڕازی ئامێری ئۆکسجینەکەى لێکردووەتەوە تاوەکو بچێتە تەوالێت، بەڵام ڕێک لە کاتژمێر 7:15 خولەکی بەیانی، لە هۆشی خۆی چووە، پزیشکەکان هەموو جۆرە هەوڵێکیان لەگەڵدا داوە، بەڵام لە کاتژمێر 7:45 خولەکدا گیانی لەدەستداوە."

 

لە کۆتا دەرکەوتنی ڤیدیۆییدا کە دوێنێ تۆمارکراوە لەناو نەخۆشخانەى نوعمان، ئەحمەد ڕازی دەڵێت، "باری تەندروستیم بەرەو باشتر دەڕوات و پێشتر کێشەی خەوتن هەبوو.

 

دەشڵێت، "هەندێکجار هەست بە سەختی هەناسەدان دەکەم و ئەوەش شتێکی ئاساییە."

 

لەدوای گیانلەدەستدانی، ئەحمەد ڕازی لە گۆڕستانی تایبەت بە مردووانی کۆرۆنا لە بەغدا نێژرا.