گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

كەشناسی هەرێم: باران بارین دەستپێدەكاتەوە

2019.04.16 - 13:49
App store icon Play store icon Play store icon
كەشناسی هەرێم: باران بارین دەستپێدەكاتەوە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس كورد-
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوكردەوە و رایدەگەیەنێت "ئەمڕۆ و سبەی بارانبارین دەستپێدەكاتەوە".

.
بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی هەرێم، ئەمرۆ لە زۆربەی ناوچەكانی هەرێم ئاسمان هەوری تەواو دەبێت و باران بارینیش دەستپێدەكاتەوە و لەكاتی شەودا زیاتر دەبێت و سبەینێش بەهەمانشێوە باران بارین بەردەوام دەبێت.

.
بەگوێرەی راگەیەندراوەكەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ (سێشەممە) لە هەولێر بەرزترین پلەی گەرما 23 و نزمترین 16 پلە دەبێت، لە سلێمانی 24 بە 14 و دهۆك 22 بە 16 و كەركوك 28 بە 17 پلە دەبێت.

.

ئاماژە بەوەش كراوە، سبەی (چوارشەممە) لە هەولێر بەرزترین پلەی گەرما 20 و نزمترین 16 پلە دەبێت، لە سلێمانی 21 بە 15 و دهۆك 20 بە 16 و كەركوك 24 بە 17 پلە دەبێت.