گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بۆچی لە هەولێرەوە پلازمای چاکبووانی کۆرۆنا ڕەوانەى سلێمانی ناکرێت؟

2020.06.21 - 11:04
بۆچی لە هەولێرەوە پلازمای چاکبووانی کۆرۆنا ڕەوانەى سلێمانی ناکرێت؟

ناس کورد-

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستیی هەولێر دەڵێت، لەئێستادا لەکۆی 365 نەخۆشی کۆرۆنا لە هەولێر حەوت کەسیان تەندروستییان ناجێگیرە کە پێنج کەسیان بارودۆخیان زۆر خراپە، دەشڵێت، ئەوان خۆشیان پلازمای خوێنی چاکبووان بەکاردەهێنن بۆیە ناتوانن ڕەوانەی سلێمانی بکەن.

 

بژار موسا، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی هەولێر بە ناس کوردی ڕاگەیاند: "لەئێستادا 365 توشبووی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەکانی هەولێر لەژێر چاودێریدان".

 

دەربارەی بەکارهێنانی پلازمای خوێن، وتەبێژی تەندروستیی هەولێر ئاماژەی بەوەکرد: "سوپاس بۆ چاکبووانی کۆرۆنا هاتوون بەدەم داواکەمانەوە و پلازمایان بەخشیوە، هیوادارین سەرجەم چاکبووان ئەو کارە بکەن، بۆیەش ئەو پلازمایە ڕەوانەی سلێمانی ناکەین، چونکە خۆمان بەکاریدەهێنین". 

 

لەئێستادا سلێمانی بەهۆی زۆری حاڵەتی ناجێگیر و نالەبار لەنێوان توشبووانی کۆرۆنا، پێویستییەکی زۆری بە پلازمای خوێنی چاکبووانی ئەو پەتایە هەیە، بەڵام ژمارەیەکی کەمی ئەو کەسانە پلازمای خوێنیان بەخشیوە بۆیە بەرپرسانی پارێزگاکە چەندین جار هاواری دەکەن هاوڵاتیان بەدەمیانەوە بچێت.