گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا لە هەرێم.. پلەکانی گەرما دادەبەزن

2020.06.21 - 10:14
گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا لە هەرێم.. پلەکانی گەرما دادەبەزن

ناس کورد-

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوکردەوە و بەگوێرەی پێشبینییەکان، پلەکانی گەرمی نزمبوونەتەوە و ئەگەری بارانبارینیش لە هەندێک ناوچە هەیە.

 

ئەمڕۆ یەکشەممە 19ی حوزەیرانی 2020، بەڕێوەبەرایەتییەکە ڕایگەیاند، بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر 35 پلە ونزمترین 21 دەبێت، لە سلێمانی بەرزترین 33 و نزمترین 22 پلە دەبێت، هەروەها لە دهۆک 32 بە 20 دەبێت و لە کەرکوکیش 36 بە 23  پلە دەبێت.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، لەگەڵ ئەوەشدا لە زۆرێک ناوچەکان ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و  ئەگەری بارانبارینیش لە هەندێک ناوچە هەیە.

 

هاوکات بەگوێرە پێشبینییەکان، سبەینێ سێشەممە گۆڕانکارییەکی ئەوتو ڕوودانادات و تەنها پلەکانی گەرمی چەند پلەیەک بەرزدەبنەوە.