گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هەزاران وێنەی کچانی لابووە

گەنجێکی عێراقى دەيان كچ هاك دەكات و لە بەرانبەر وێنەکانیاندا داواى پارە و سێکس دەكات

2020.06.21 - 09:53
گەنجێکی عێراقى دەيان كچ هاك دەكات و لە بەرانبەر وێنەکانیاندا داواى پارە و سێکس دەكات

ناس کورد-

هاكەرێكى عێراقى دواى ئەوەى كچێك بە گيردەهێنێت و داواى پارە و سێكسى لێ دەكات، لەلايەن هێزە ئەمنيەكانەوە دەستيگركراو، بەڵام ئەو هەزاران وێنەى دەيان كچى دیکەی پێ گيراوە.

 

بەڕێوەبەرايەتى پۆليسى ديوانيە لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشكرايكردوە، مەفرەزەيەكى پۆليس بە هاوكارى لەگەڵ بەشى زانيارى و تەكنەلۆژيا توانيويانە هاكەرێك دەستگير بكەن، ئەوەش دواى ئەوەى هەژماری فەيسبوكى كچێكى هاككردوە لە پارێزگاى ناسريە، هەروەها هەژماری تەلەگرامەكەيشى هاككردوە و وێنەى تايبەتى خۆى و خێزانى بردوە و داواى پارە و سێكسى لێ كردوە، تا وێنەكانى بسڕێتەوە.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، تيمەكە بۆسەيەكيان بۆ هاكەرەكە داناوە و لەرێگەى كچەكەوە بانگ کراوە و دواتر دەستگير كراوە، لەكاتى دەستگيركردنيشيدا مۆبايلێكى پێبووە كە لينكى هاككردنەكانى تێدابووە و دەركەوتوە نزيكەى 100 هەژماری كچان و كوڕانى هاككردوە و وێنەكانى لە مۆبايلەكەيدا هەڵگرتوە، هەروەها چەندين ئەكاونت و پەيجى هاككراويشى فرۆشتوە.

 

بەڕێوەبەرايەتى پۆليسى ديوانيە ڕونیشیکردووەتەوە، وێنەى تايبەتى زياتر لە 50 كچى دزيوە كە زياتر لە 1000 وێنە بوون و بەكارى هێناون بۆ مەرامەكانى و هەڕەشەكردن لێيان.

 

جەختیشیکردووەتەوە کە تۆمەتبارەكە دانيناوە بەكارەكەيدا و لەلايەن دادوەرى لێكۆڵينەوە ڕاگيراوە و ڕادەستى دادگاى تاوانەكان دەكرێت.