گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەشیر حەداد بۆ پارتی‌ و یەكێتی: كۆتایی بەم دۆخە چەقبەستووە بهێنن

2019.03.03 - 17:03
App store icon Play store icon Play store icon
بەشیر حەداد بۆ پارتی‌ و یەكێتی: كۆتایی بەم دۆخە چەقبەستووە بهێنن

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ناس کورد-

جێگری دووەمی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق پەیامێكی ئاراستەی پارتی دیموكراتی كوردستان‌ و یەكێتی نیشتیمانی كوردستان، كرد و داوای ڕێککەوتن دەکات.

 

لەپەیامەكەیدا د.بەشیر حەداد جێگری دووەمی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق كە وێنەیەكی دەست (ناس كورد) كەوتووە، هاتووە: "ئه‌مڕۆ بارودۆخی سیاسیی هه‌رێمی كورستان پێویستی به‌قوربانیدان و یه‌كڕیزیه، پێویستی به‌وه‌ هه‌یه‌ هه‌موو لایه‌نه‌كان به‌تایبه‌تی یه‌كێتی و پارتی‌، سه‌قفی داواكارییه‌كانی خۆیان نزم بکەنەوە بۆ ئه‌وه‌ی رێكبكەون، ده‌نا رۆژگارێكی خراپ چاوه‌ڕوانمان ده‌كات".

 

لەپەیامەكەیدا د.بەشیر حەداد ئاماژەی بەوەشكردووە: "پێویسته‌ هه‌موو كاتێك سود و په‌ند له‌و ڕووداوانه وه‌ربگرین كه‌به‌سه‌ر میلله‌ته‌كه‌ماندا هاتووه‌، بۆ ئەوه‌ی واقیعی ئێستامان چاك بكه‌ین".

 

دەشڵێت: "سەركردە چەند دور بێت له‌میلله‌ت و ئاگای له‌ موعاناته‌كانی نه‌بێت، نزیك ده‌بێته‌وه‌ له‌مه‌رگی خۆی".

 

حەداد داوا دەکات یه‌كێتی و پارتی‌ سه‌قفی داواكارییه‌كانی خۆیان كه‌م بكه‌نه‌وه،‌ بۆ ئه‌وه‌ی رێكبكه‌ون و كۆتایی به‌ دۆخی‌ چه‌قبه‌ستوی هەرێم بهێنن.