گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

تابوتی کۆڤید١٩ بیستووە؟

ڤایرۆسی کۆرۆنا بازرگانییەکی نەویستراو لە وڵاتی چیلی گەرم دەکات

2020.06.20 - 22:51
ڤایرۆسی کۆرۆنا بازرگانییەکی نەویستراو لە وڵاتی چیلی گەرم دەکات

ناس کورد –

بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەشێوەیەکی بەرفراوان  لە وڵاتی چیلی لە  کیشوەری ئەمریکای لاتین، بازرگانییەکی نەویستراو و ناپەسەندی گەرم کردووە و بووەتە مایەی فەراهەمکردنی کارو داهاتی ڕۆژانە بۆ چەند پێشەوەرێک، ئەوەش دروستکردنی تابوتی( داربازە)ی کۆڤید 19یە.

 

نیکۆلاس پێرجێری، هاووڵاتییەکی وڵاتی چیلییە، خێزانەی بە پشتاوپشت ماوەی زیاتر لە چوار دەیەیە لە بواری دروستکردنی تابوت( داربازە) کاردەکەن.

 

لەئێستادا نیکۆلاس کە خانەوادەکەی کۆمپانیایەکی بچووکیان هەیە بۆ دروستکردنی تابوت و ڕێکخستنی مەراسیمەکانی ماتەمینی دەڵێت : "بەهۆی بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسی کۆرۆنا کارەکانمان گەشەی بەخۆیەوە بینیوە".

 

بەگوێرەی داتا جیهانییەکان لە ئێستادا وڵاتی چیلی کە ژمارەی دانیشتوانەکانی 19 ملیۆن کەس زیاترە، 230 هەزار توشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنای تێیدا تۆمارکراوە کە ئەوەش وایکردووە ئەو وڵاتە ببێت بە نۆیەم وڵاتی جیهان لە ڕیزبەندی زۆرترین ژمارەی توشبووان بەو پەتایە.

 

پێرجێری ئاماژە بەوەدەکات، لە ئێستادا بەهۆی زۆربوونی ژمارەی مردن بەڤایرۆسەکە کۆمپانیاکەی هەفتانە 100 تابوت دروستدەکان کە ئەوەش دوو هێندەی ئەو ژمارەیە کە پێش بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکە دروستیان دەکرد، بەڵام سەرەرای ئەوە داهاتەکەیان  بەراورد بەجارن هاتووەتە نیوە".

 

ئەوەشی خستوەتەڕوو، ئەو تابوتەی کە ئێستا دروستیدەکەن ناویان لێناوە تابوتی کۆڤید 19، چونکە بەراورد بەو تابوتانەی کە جاران دروستیان دەکرد تێچووەکەی کەمە و هیچ ، نەخش و نیگار و شوشەیەکی پێوە نییە ولە تەختەیەکی گرانبەها دروست ناکارێت و شێوەشی زۆرتر لە سندوقیکی هەرزان بەهای سادە و ساکار دەچێت.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە: "بەراورد بەجاران لە ئێستادا بەهۆی ڕەچاو نەکردنی ئەو تایبەتمەندیانەی کە جاران کەسوکاری مردووەکان لە دروستکردنی تابوتەکەدا داوایان دەکرد نەماوە، کارەکانیش بەخێرای تەواو دەبن ".

 

مانوێل گۆنزالیس، بەڕێوەبەری کارگەی دروستکردنی تابوتی  پێرجێری، دەڵێت: " چاودێری ئەزموونی وڵاتانی جیهانمانکرد لەگەڵ تەشەنەسەندنی پەتاکە دا، بۆیە بیرمانکردەوە لە زیادکردنی بەرهەمی تابوتەکان، چونکە پێشینی ئەوەمان دەکرد چی ڕووبدات".

 

لە ئێستادا بەرپرسانی وڵاتی چیلی دانیان بەوەداناوە کە ژمارەی توشبووان بە ڤایرۆسەکە لە وڵاتەکیان بەڕێژەی 30% زیاد ترە لەو ژمارانەی کە لەلایەن دەسەڵاتی تەندروستیی وڵاتەکەیانەوە ڕادەگەیەنرێت، دانیشیان بەوەدا ناوە کە هەوڵەکانیان لە بەرگرتن لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکە شکستی هێناوە، سەرباری ئەوەی کە ڕۆژانە زیاتر لە 20 هەزار پشکنینیی مەیدانی بۆ ڤایرۆسەکە دەکەن.

 

لەئێستادا ژمارەی توشبوانی كۆرۆنا لەسەر ئاستی جیهان گەیشتوەتە زیاتر لە هەشت ملیۆن و 800 هەزار كەس و ژمارەی مردوانی پەتاكەش بۆزیاتر 460 هەزار بەرزبوەتەوە.