گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

شارەزايەكى ياسايى: توركيا ناتوانێت بە پشتبەستن بە رێكکەوتنى لەگەڵ سەدام حسێن ئەو کارانە بکات

2020.06.20 - 21:23
شارەزايەكى ياسايى: توركيا ناتوانێت بە پشتبەستن بە رێكکەوتنى لەگەڵ سەدام حسێن ئەو کارانە بکات

ناس کورد- 

عەلى تەميمى، شارەزاى ياسىايى عێراقى دەڵێت، توركيا ناتوانێت بە پشتبەستن بە رێكکەوتنى لەگەڵ ڕژێمى پێشوو دەستێوەردان لە هەرێمی کوردستان بكات و ڕاوەدووى پارتى كرێكارانى كوردستان "پەكەكە" بنێت.

 

تەميمى لە لێدوانێكدا بە "ناس نیوز"ى وت، توركيا ناتوانێت رێكکەوتننامەى لەگەڵ ڕژێمى پێشوودا بەكاربهێنێت بۆ هاتنە ناو خاكى عێراق، ئەو رێكکەوتنە لە دواى ساڵى 2003ەوە نوێ نەكراوەتەوە و كۆپيشى نەدراوە بە رێكخراوى نەتەوە يەكگرتوەكان.

 

وتيشى، لەدواى گۆڕينى ڕژێمى عێراقى لە ساڵى 2003، ئێستا پەرلەمان هەيە و بڕيارى ڕەزامەنديدانى لەسەر رێكکەوتنەكان داوە، ئەگەر سێ لەسەر چوارى پەرلەمان لەسەرى ڕازى بێت، ئەوەش لە رێکكەوتنى عێراق لەگەڵ توركيا ڕوينەداوە كە ئێستا ئەو وڵاتە پشتى پێ دەبەستێت.

 

ئەو شارەزا ياساييە ئەوەشى بە وتوە، عێراق دەتوانێت سكاڵا لەسەر توركيا تۆمار بكات و ئەو وڵاتەش ناتوانێت بەپێى مادەى 51 ى رێکكەوتننامەى نەتەوە يەكگرتوەكان ناڕەزايى دەربڕێت كە مافى بەرگرى شەرعى داوە.

 

تەميمى پێشى وايە، پێويستە توركيا كێشەى پارتى كرێكارانى كوردستان "پەكەكە" و "عەبدوڵڵا ئۆجەلان"ى سەرۆكى ئەو حزبە دوور لە خاكى عێراق چارەسەر بكات.