ناس کورد-
جێگری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی ڕایگەیاند، هەرچەندە خۆی پاراستووە، بەڵام کۆرۆنا زەفەری پێ بردووە و توشی کۆرۆنا بووە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
هێرش سەلیم، جێگری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک ڕایگەیاند: " دۆستان، ئازیزان منیش سەرباری هەموو خۆپارێزیەك كۆرۆنا زەفەری پێ بردم و ئێستا هەڵگری ڤایرۆسەكەم".
ئاماژەی بەوەشکردووە: " لە ئێستادا خۆم كەرەنتین كردووەو تەندروستیم باشە بە هیوای سەلامەتی بۆ هەموولایەك و زیاتر خۆپارێزی".