گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سلێمانی لە دووەمدایە

مردن بە دەیان و توشبوون بە سەدان.. ئاماری ئەمڕۆی کۆرۆنا لە عێراق ڕاگەیەنرا

2020.06.20 - 18:53
مردن بە دەیان و توشبوون بە سەدان.. ئاماری ئەمڕۆی کۆرۆنا لە عێراق ڕاگەیەنرا

ناس کورد-

وەزارەتی تەندروستی عێراق ڕایگەیاند، لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا 10 هەزار پشکنینی کۆرۆنا لە سەرتاسەری وڵات ئەنجام دراوە، سەرئەنجام هەزار و 870 توشبووی نوێی تۆمار کراون. 

 

بەپێی ئاماری وەزارەتەکە، ئاماری گشتیی توشبووان گەیشتووەتە 29 هەزار و 222 حاڵەت، توشبووە نوێیەکان بەم شێوەیەی خوارەوە بەسەر پارێزگاکاندا دابەشکراوە؛

بەغدا\ڕەسافە: 332

بەغدا\کەرخ: 309

بەغدا\شاری پزیشکی: 34

نەجەف: 77

سلێمانی: 185

هەولێر: 40

دهۆک: 3

کەربەلا: 100

کەرکوک: 58

دیالە: 63

واست: 146

بەسرە: 152

میسان: 62

بابل: 54

دیوانیە: 81

زیقار: 48

ئەنبار: 34

موسەنا: 26

نەینەوا: 10

سەڵاحەدین: 56

 

هەروەها هەزار و 6 حاڵەتی چاکبوونەوە تۆمارکراون و ژماری گشتیی چاکبووەکانیش لە عێراق گەیشتە 13 هەزار و 211 حاڵەت.

 

هەروەها 88 حاڵەتی نوێی مردن بەهۆی ڤایرۆسەکەوە تۆمارکراون، بەوپێیە ژمارەی گشتیی مردووان گەیشتووەتە هەزار و 13 حاڵەت.