گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

كەرەنتینەكردن کاریگەریی نەرێنی لەسەر ژنان هەبووە

ژیان چی لێ دێت دوای کۆتاییهاتنی پەتای کۆرۆنا؟

2020.06.20 - 17:24
ژیان چی لێ دێت دوای کۆتاییهاتنی پەتای کۆرۆنا؟

ناس کورد-

زۆربەى مرۆڤەکان ڕاڕان لەسەر دۆخی تەندروستییان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە، هەروەها گومانیان هەیە لە شێوازی ئاساییبوونی ژیان لە ئایندەدا، بە تایبەت ژنان، چونكە لە ماوەكانی ڕابردودا بەهۆی كەرەنتینە و قەدەغەی هاتوچۆ و چەند ڕێكارێكی ترەوە بەشێكیان كارەكەیان لەدەستتدا و بەشێكی دیكەیان بەسەختی قۆناغەكانی كەرەنیتنەی ژیان تێدەپەڕێن بەجۆرێك ئەو بڕوایەیان لا دروستبووە كە دەستپێكردنەوەی ژیان بۆ جارێكی تر كارێكی ئاسان نییە و پڕئەستەمە، پسپۆڕێكی دەروونیش دەڵێت، ڕاڕایی كاتێك سەخت دەبێت ترسی توشبوون بە پەتاکە زیاتر بێت.

 

لینا تەها كە مەندوبی فرۆشتنی شتومەك بووە ناچار لە ماڵەوەدا ماوەتەوە و پابەندە بەڕێنمایەكانەوە و ناچێتە دەرەوە مەگەر كارێكی پێوێست نەبێت، وەكو بازاڕكردنێك یاخود بۆ پێداویستیەكی تەندروستی، تاڕادەیەك كارەكەشی لەدەستتداوە چونكە پشتی بەستبوو بەگەڕان و كڕیار پەیداكردن.

 

لینا لە ڕاپۆرتێکی کەناڵی جەزیرەدا دەڵێت، لە مانگەكانی ڕابردوەوە ڕاهاتووە لە ماڵەوە بمێنێتەوە و تەنها ئەوەش بە بژاردەی سەرەكی سەلامەتی تەندروستی خۆی و خێزانەكەی دەزانێت، واشی دەبینێت تەنانەت شارەزایان كۆتایهاتنی پەتاكە ڕابگەیەنن بەڵام هەر كاتێكی دەوێت بۆ دووبارە خۆگونجاندنەوە لەگەڵ ژینگەكەدا.

 

لینا دەڵێت، لە هاوڕێ و خزمەكانی دانەبڕاوە و لەڕێگەی ئینتەرنێتەوە پەیوەندیان پێوە دەكات و هەواڵیان دەزانێت.

 

ژیان كەی و چۆن دەگەڕێتەوە بۆ باری سروشتی خۆی؟

 

ڕەبیحە ئەسودە كە پیشەی مامۆستایە دەڵێت، پابەندبوونی لە ماڵەوە ئەزمونێكی سەركەوتوو بوو گەرچی بێ كۆسپ و تەگەرە نەبووە، پێشیوایە نابێت زۆر ئومێد بخەنە سەر دەستپێكردنەوەی چالاكیەكانیان بەخێرایی و دەبێت ئەوە بەوردە وردە ڕوبدات بە باپەندبوون بەڕێنمایەكانەوە دەست بە ژیانی ئاسایی بكەنەوە و ئومێدیش دەخوازێت قەیرانەكە زوو كۆتایی بێت لەبەر ئەوەی كەرەنتینەكردن هەستی شڵەژان و خەمۆكی لەلا دروستكردووە.



بەهۆی كارەكەمەوە ژیان نەگۆڕاوە

ماریا دینا كە پیشەی پەرستاری سەر دەرمانخانەیە باسی لەوە كردووە، هەست بەوە دەكات ژیان گۆڕانكاری بەسەریدا نەهێناوە، چونكە ئەو ناچارە لە دەرمانخانەكەیدا بمێنێتەوە و خۆی بپارێزێت، سروشتی كارەكەشی وای كردووە لەكەرەنیتنەكردن هەڵبێت.

 

بەوتەی دینا پیشەكەی ئەو هەستیارە و لەڕێزی پێشەوەی دۆخە تەندروستیەكەدان و ڕۆژانە ڕێنمای خەڵكی دەكەن بۆ خۆپارێزی و ترسیشیان لە تووشبوون بە ڤایرۆسەكە زۆرە لەبەر ئەوەی ڕۆژانە لەدەرمانخانەكەیدایە و شەوانیش بۆ لای پیاو مناڵەكانی دەگەڕیتەوە كە ئەوان خۆیان كەرەنتینە كردووە.

 

ترس و دڵەڕاوكێ بەئاسانی لەناو ناچێت!

ڕانیا شاتێلا كە چارەسەركاری دەروونیە پێیوایە گەڕانەوە بۆ ژیانی كۆمەڵایەتی ئاسایی كاتی زۆری دەوێت، بەوتەی ئەو قەیرانەكە بوونگەراییە و دژی بەریەككەوتنی جەستەیی و كۆمەڵایەتیە وەكو زیاتر لە قەیرانی بوونی مەعنەوی مرۆڤ.

شاتێلا دەشڵێت، دوای دەستپێكردنەوەی هەندێ دەوڵەت بەژیانی ئاسایی و چالاكییەكانیان ترس و دڵەڕاوكێ لەئارادایە بەتایبەت بەهۆی قەیرانی ئابووری و زیاتر متمانە لەدەستدانی خەڵكی بەهەندێ حكومەت كە شكستیان هێناوە لەدۆزینەوەی ڕێگە چارەیەكدا بۆ چەند چینێك بۆیە پێویستیان بەكاتێكی زۆرە بۆ تێگەیشتن و دووبارە ڕێكخستنەوەی ژیانیان كە چەند مانگێكە لەسروشتەكەی خۆی دەرچووە.



باسی لەوەش كردووە، ترس و دڵەڕاوكێ كاتێك دروست دەبێت خەڵك لەئایندەی خۆی نەزانێت و بەهۆی ماوەی كەرەنتینەوە، كەرەنتینە هەستێكی دروستكراوی لەبارەی سەلامەتی مرۆڤەوە خوڵقاندووە، دەبێت ئەوەش لەبیر نەكەن ڕاڕایی كاتێك زۆرجار ترس دروستدەكات بەوەش تەندروستی مرۆڤ دەكەوێتە مەترسییەوە بەتایبەت ئەو ڕاڕاییە وابكات پەشێوی دەروونی و خەمۆكی دروستبكات.