ناس کورد-
پۆلیسی هەولێر دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی ڕاگەیاند کە بۆ ماوەى دوو ڕۆژ هاوسەر و دوو منداڵەکەى بە کەلەپچە لە گەرماوی ماڵەکەیدا بەستووەتەوە و زیندانی کردوون.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئەمڕۆ شەممە، 20ی حوزەیرانی 2020، پۆلیسی هەولێر ئاشکرای کرد، ئەو تۆمەتبارە بە ڕەچەڵەک تورکە و سەرباری کەلەپچەکردنییان، هەڕەشەی كوشتنیشی لە هاوسەرەكەی كردبوو.
دەشڵێت، تۆمەتبارەكە بە ناوی (ف.ف.م) خۆی و هاوسەرەكەشی توركن."
ئاماژەى بەوەشکردووە، لە كاتی دەستگیركردنیدا دەمانچەیەكی بێ مۆڵەتیشی لە دەست گیرا، كە دواتر دانی نا بە تاوانەكەیدا، بۆیە بەپێی ماددە (7)ی خێزانی بەند كرا و رووبەڕووی یاسا كرایەوە.