گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دوو توشبووى دیکەى کۆرۆنا لە سلێمانى گیانیان لەدەستدا

2020.06.20 - 10:04
App store icon Play store icon Play store icon
دوو توشبووى دیکەى کۆرۆنا لە سلێمانى گیانیان لەدەستدا

ناس کورد-

 

جێگرى بەڕێوەبەرى گشتى تەندروستى سلێمانى ڕایگەیاند، سەرلەبەیانى ئەمرۆ دوو توشبووى دیکەى کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

عەبدوڵا ئەحمەد ئەمڕۆ شەممە بە ناس کوردى ڕاگەیاند، ئەو دوو توشبووە یەکێکیان گەنجە و تەمەنى 35 ساڵە و خەڵکى چەمچەماڵە، ئەوەى تریشیان خەڵکى سلێمانیە و کەسێکى بەتەمەنە.

 

بەپێی ئامارەکانى وەزارەتى تەندروستى، لە هەرێمى کوردستان تا ئێستا سێ هەزار و 273 توشبووى کۆرۆنا تۆمارکراون، کە هەزار و 319 کەسیان چاکبوونەتەوە و 89 کەسیان گیانیان لەدەستداوە.

 

هەر بەپێی ئامارەکان، زۆرترین حاڵەتى توشبوون و گیانلەدەستدان لە سنورى پارێزگاى سلێمانییە، کە لەدوو هەزار و 222 توشبوو، 75 حاڵەتى گیان لەدەستدان پێکهاتووە، لەگەڵ 732 حاڵەتى چاکبوونەوە.