گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

تورکیا بە چڕی گوندو بەرزاییەکانی برادۆست بۆردومان دەکات

2020.06.19 - 23:30
تورکیا بە چڕی گوندو بەرزاییەکانی برادۆست بۆردومان دەکات

ناس کورد- ئاکۆ حەمەد رابی

سوپای تورکیا بە چڕی دەستیکرد بە بۆردومانکردنی گوندەکانی برادۆست و بەوتەى موختارى یەکێک لە گوندەکان بۆردومانەکە تا ئێستاش بەردەوامە.

 

جەلال عوزێر، موختاری گوندی خەلیفان بە ناس کوردی وت :" لەدوای کاتژمێر 9:30خولەکی ئەمشەو سوپای تورکیا لە ڕێگەی دوو فڕۆکەوە بەشێوەیەکی چڕ بۆردومانی سنوری ژمارەیەک گوندی برادۆستى دەستپێکرد و تا ئێستاش بۆردومانەکە بەردەوامە".

 

ڕونیشیکردەوە ، بۆردومانی ئەمشەو چیا دێڵ سنوری گوندەکانی سیران، خەلیفان، گۆڕەشاو کەندەگەلی گرتۆتەوە.

 

لەبارەی زیانەکانیشەوە ئەو موختارە وتی: " بەهۆی بەردەوامی بۆردومانەکەوە هیچ زانیاریمان نیەو جارێ بۆردومان بەردەوامەو ئێمە لەئاسمانەوە دەبینین کە فڕۆکە ڕەمی دەکات و بۆمب بەسەر ناوچەکەدا دەبارێنێت، دەنگی بۆردومانیش بە ئاسانی دەبستین.

 

جەلال عوزێر ئاماژەى بەوەش کرد ، گوندەکانی سنوری برادۆست لە ناحیەی سیدەکان، لەگەڵ دەنگی تۆپ و فڕۆکە ڕاهاتونە، ئەگەرچی ترس و دڵەڕاوکێشمان هەیە.

 

ناس کورد زانیویەتی لەپاڵ بۆردومانی فڕۆکەی جەنگی، فڕۆکەی چاودێریش بە ئاسمانی ناوچەکەدا دەسوڕێتەوە.