گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

عێراق؛ داوا دەکرێت لە نەتەوە یەکگرتووەکان سکاڵا لە دژى تورکیا تۆمار بکرێت 

2020.06.19 - 23:05
عێراق؛ داوا دەکرێت لە نەتەوە یەکگرتووەکان سکاڵا لە دژى تورکیا تۆمار بکرێت 

ناس کورد- 

ئەندامێكی لیژنەی بەرگری و ئاسایشی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، داوایان لەحكومەت كردووە لەسەر پێشێلكارییەكانی توركیا لەنەتەوە یەكگرتووەكان سكاڵا تۆمار بكات و باڵێۆزی توركیاش جەختی لەسەر بەردەوامی لەشكركێشیەكانی وڵاتەكەی كردووەتەوە.

 

ساتیع ڕەكابی، ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لەپەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، لیژنەكەیان داوای لە حكومەت كردووە ڕێكاری پێویست بگرێتە بەر بۆ ئەوەی توركیا لەو پێشێلكارییانە پاشەكشە پێبكات و كە سەربازی بۆ هاتنە ناو خاكی عێراقەوە بەكارهێناوە و داواشی لە حكومەت كردووە لەلای نەتەوە یەكگرتووەكان سكاڵا تۆمار بكات و ئەو پرسە بجوڵێنێت.

 

ڕونیشیكردەوە، بەردەوامی بۆردومانە ئاسمانیەكانی توركیا بۆ سەر خاكی عێراق پێشێلكردنی پەیماننامە نێودەوڵەتیەكان و پەیماننامەی دراوسێی باشیی نێوان هەردوو وڵاتە.

 

ئەو پەرلەمانتارە باسی لەوەش كرد، هیچ پاساوێك نیە بۆ ئەوەی هێزەكانی توركیا لەشكركێشی بۆ ئەو ناوچە و گوندە عێراقیانە بكەن.

 

ئەوەشی دركاندووە، كاتێك عێراق باڵیوزی توركیاى بانگهێشتكردووە بۆ وەزارەتی دەرەوە هیچ لێبوردنێكی نەنواندووە و هیچ پاساوێكیشی نەخستووەتە ڕوو، بەڵكو جەختی لەسەر بەردەوامی هێرشەكان كردووەتەوە، ئەو كارەش لەڕووی دیپلۆماتییەوە لۆژێكی نیە.

 

لەكۆتایی وتەكانیدا ڕەكابی وتوشیەتی، هیوادارن توركیا پەیوەندیەكانی بەو شێوەیە لەگەڵ عێراقدا وای لێ نەكات و لۆژیك نییە فڕۆكەكانی توركیا بۆردومانی گوندەكانی عێراق بكەن و وەكو ئەوەی  بیەوێت مێژووی ڕەشی داعش بگەڕێتەوە كە خەڵك دەستی كردووەتە ئاوارەیی و كوژرانی هەزاران كەس لەژنان و مناڵان.