گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بانكێكی ئەمریكی : پێدەچێت نرخی بەرمیلێک نەوت 190 دۆلار تێپەڕێنێت

2020.06.19 - 17:19
بانكێكی ئەمریكی : پێدەچێت نرخی بەرمیلێک نەوت 190 دۆلار تێپەڕێنێت

ناس کورد- 

بانكێكی ئەمریکى پێشبینی ئەوە دەكات نرخی نەوت بەرزبێتەوە و بەربەستی 190 دۆلاری بۆ یەك بەرمیل نەوت لەساڵی 2025 تێپەڕێنێت.

 

لەڕاپۆرتێكیدا كە 12ی ئەم مانگە بڵاوی كردووەتەوە، جی بی مۆرگان كە بانكێكی ئەمریكیە ڕایگەیاندووە، حاڵەتی زۆربوونی نەوت بەرەو گرفت بۆ زۆربونی خستنەڕووی بنەڕەتی لەسەری لەسەرەتای ساڵی 2022ەوە دەگۆڕێت و زۆرترین سیناریۆ ئەوەیە نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بگاتە 60 دۆلار ئەوەش وەكو هاندانێك بۆ بەرهەمهێنانی جیهانی.

 

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە وڵاتانی جیهان ئاستی بەرهەمهێنانیان كەمدەكەنەوە ئەوەش بەمەبەستی مامەڵەكردن لەگەڵ زۆری خستنەڕووی نەوتەكە لەبازاڕدا بەڵام ئێستا ئاماژەكان بەپێچەوانەوەی ئەو هەوڵەوەیە كە بۆ هاندان گیراوەتە بەر.

 

ئەو پێشبینییە كە مانگی ئادار كراوە بەڵام لەئێستا دوای قەیرانی كۆرۆنا كەرتی نەوت تووشی داڕوخان بویەوە ئێستا پێشبینییەكان بەرەو خولی بەرزبوونەوەیەكی بەهێز دەچن.

 

كریستیان مالیك سەرۆكی تیمی گەڕانی نەوت و گازی لەئەوروپا و ئەفریقیا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەبانكی جی بی مۆرگان دەڵێت، لەڕاستیدا دەرفەتی بەرزبوونەوەی نەوت بۆ 100 دۆلار لەئێستادا زۆر زیاترە وەك لە 3 مانگ پێش ئێستا.

 

ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە، پێشبینیەكانی جی بی مۆرگان كە پێشتر بۆ بەرزبونەوەی نرخی نەوت بۆ 190 دۆلار هەر ماوە و ئەگەری ڕودانیشی هەیە.

 

باسی لەوەش كردووە، لەمانگی نیسانی ڕابردودا نرخی نەوتی خاوی برنت  نزمترین ئاستی تۆماركرد بەراورد بە دوو دەیەی ڕابردو كە گەیشتە 15.98 دۆلار و نرخی خاوی ئەمریكا گەیشتە سفر و ئێستا نزیكەی 40 دۆلارە و ئەوەش بۆ یەكەمجارە لەمێژوودا.