کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس كورد-
لەشاری سلێمانی و بەمەبەستی كەمكردنەوەی تاوان، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگاكە دەستپێكردنی هەڵمەتی دەستگیركردنی سەرپێچیكارانی ڕاگەیاند و بۆ ئەو مەبەستە شەوانە لەكوچەو كۆڵانەكاندا مەفرەزە دادەنێت.
.
لە راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی كە وێنەیەكی دەست (ناس كورد) كەوتووە، ئاماژە بەوە كراوە، شەوانە لەكوچە و كۆڵانەكاندا مەفرەزەی هێزەكانی پۆلیس دادەنرێت بەئامانجی دەستبەسەرداگرتنی چەكی بێ مۆڵەت و ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتاو ماتۆڕسكیل.
.
بەگوێرەی راگەیەندراوەكە، هەریەكە لە بەشی پۆلیسی پێنجوێن و سەید سادق و دوكان گەڕان و پشكنینەكانیان دەستپێكرد و توانراوە دەستبگیرێت بەسەر زیاتر لە 40 ماتۆڕ سكیلی بێ سەرەتا و ئۆتۆمبێلێكدا.
.
روونیشكراوەتەوە، هێزەكانی بنكەی پۆلیسی فریاكەوتنی دوكان بەهاوبەشی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هاتووچۆی قەزاكە، مەفرەزەیەكیان پێكهێناو لەو هەڵمەتەدا چەند كەسێك ڕوبەڕوی یاساكرانەوە.
.
پۆلیسی سلێمانی جەختیشیكردووتەوە، هەڵمەت و گەڕان و پشكنینی هێزەكانیان بەردەوامییان دەبێت و هەركەسێك سەرپێچی یاسایی ئەنجامبدات دەستگیردەكرێت و ڕوبەڕوی یاسا دەكرێتەوە.
.
ئەمە لەكاتێكدایە ماوەیەكە ڕێژەی تاوان و ڕووداوەكانی كوشتن ودزی ڕووی لە زیادبوون كردووە و تەنها لە 15 رۆژی سەرەتای ئەم مانگەدا لە سلێمانی سێ كەس كوژران.
.