گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دهۆک؛ بەهۆی بۆردومانەکانی تورکیاوە سێ هاووڵاتی شەهید بوون

2020.06.19 - 15:08
دهۆک؛ بەهۆی بۆردومانەکانی تورکیاوە سێ هاووڵاتی شەهید بوون

ناس کورد-

لە بەردەوامی بۆردومانەکانی سوپای تورکیا بۆسەر خاکی هەرێم، لە سنوری ناحیەی شیلادزێی سەربە پارێزگای دهۆک دوو هاووڵاتی شەهید بوون.

 

پەیامنێری ناس کورد ڕایگەیاند، ئەمرۆ  هەینی 19ی حوزەیرانی 2020، فرۆکە جەنگیەکانی تورکیا بوردومانی ناوچەی نێروەو رێکانیان کرد لە ناحیەی شێلادزێ سەر بە قەزای ئامێدی.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئەنجامی بوردومانکرنی گوندی سیدان لە سنوری ئەو ناحیەیە سێ ھاولاتی سڤیلی ئەو ناوچەیە بونە قوربانی و شەھیدکران

 

ئەوە لەکاتێکدایە، دوێنێ پێنجشەممەش بەهەمانشێوە و بەهۆی بۆردومانەکانی سوپای تورکیاوە، هاووڵاتییەک لە سنوری ناحیەی سیدەکان شەهید بوو.

 

ماوەی چەند ڕۆژێکە، سوپای تورکیا هێرش و لەشکرکێشێ بۆسەر خاکی هەرێمی کوردستان دەستپێکردووە و جگە لە بۆردومان هێزی کۆماندۆی زەمینیشی ناردووەتەوە ناو خاکی هەرێم، بەڵام هەرسێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێم تاوەکو ئێستا بێدەنگن لەوبارەیەوە.