گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەو کەڵەشێرەی بەهۆی قوقانەکەیەوە سکاڵای لەسەر تۆمارکرا و بردرایە بەردەم دادگا مرداربوویەوە

2020.06.19 - 14:31
ئەو کەڵەشێرەی بەهۆی قوقانەکەیەوە سکاڵای لەسەر تۆمارکرا و بردرایە بەردەم دادگا مرداربوویەوە

ناس کورد-

ئەو کەڵەشێرەی کەبەهۆی  قوقان و دەنگە بەرزەکەیەوە لەگوندێکی وڵاتی فەرەنسا سکاڵای لەسەر تۆمارکرا، پاش شەش ساڵ لەبەخێوکردنی لەلایەن خاوەنەکەیەوە بەنەخۆشی مرداربووەوە.

 

مۆریس، کەڵەشێرێکی فەرەنسییە بەهۆی دەنگی قوقانەکەیەوە کە هەموو بەیانییەک خەڵکی گوندەکەی لەخەوهەڵدەستان لە دوورگەی ( ئۆلیرۆن) لە باشوری خۆرئاوای فەرەنسا سکاڵای لەسەر تۆمارکرا لەدادگا.

 

کۆرین ڤیسۆ، ئەو ژنەی کە خاوەنی کەڵشێرەکەیە بە میدیاکانی وڵاتەکەی ڕاگەیاندووە: " کەڵەشێرەکە مانگی ڕابردوو بەهۆی توشبوونی بە هەڵامەتەوە گیانی لەدەستداوە، بەیانییەکیان لەبەردەم کولانەی مریشکەکان بە مرداربووی دۆزیویانەتەوە".

 

تۆمارکردنی سکاڵا دژ بەدەنگ و قوقاندنی کەڵەشێرە فەرەنسییەکە لەلایەن دراوسێیەکی خاوەنی کەڵەشێرەکەوە کە بەگوێرەی زانیارییەکان پێشتر ئەو دراوسێیەیان نیشتەجێی شاربوون و تازە لە گوندەکە نیشتەجێبوون بە ژینگەی گوند ڕانەهاتبوون، دەنگدانەوەیەکی زۆری لە میدیا جیهانییەکاندا بەدوای خۆیدا هێنا.

 

کۆرین ڤیسۆ، خاوەنی کەڵەشێرەکە لەو بارەیەوە ئاماژەی بەوەکردووە، کەڵەشێرەکەی هێمای ژیانی گوندنشینەکان بووە، بۆیە دادگا مافی بە کەڵەشێرەکەی دا و پرسەکەشی لە بەرژەوندی کەڵەشێرەکە یەکلاییکردەوە و بڕیاریدا بەردەوامبێت لە قوقاندن. 

 

پاش هەڵکشانی کێشەی نێوان خەڵکی گوندەکان و تازە نیشتەجێبووەکانی ئەو گوندانە کە لەشارەوە چووبوونە گوند و چوونە دادگا بۆ سکاڵاکردن ئەوەش بەهۆی بۆن و دەنگی ئاژەڵەکان لە گوندەکاندا، کێشەی کەڵەشێرەکە ( مۆریس) بوو بە هێمای داکۆکیکردن لە ژیان و نەریتی گوند و ئاواییەکانی ئەو وڵاتە.

 

هەربۆیە لە مانگی ئایاری ڕابردوودا پەرلەمانی فەرەنسا (یاسای پاراستنی نەریت و ژیانی گوندەکانی) پەسەند کرد، بەگوێرەی یاساکەش دەبێت ژیان، نەریت و سەروشتی گوندەکان لە لایەن حکومەتەوە پارێزگاری لێبکرێت .