ناس کورد-
ژووری ئۆپراسیۆنه‌كانی پارێزگای دهۆك رایگه‌یاند، به‌مه‌به‌ستی پاراستنی گیانی هاووڵاتیان و ته‌ندروستی گشتیی، تا رۆژی 1ی تهمموز ده‌رگای سه‌رجه‌م مزگه‌وته‌كان داده‌خرێن.
لە ڕاگەیەندراوێکدا ژووری ئۆپەراسیۆنەکانی پارێزگای دهۆک ڕایگەیاند: " لە ئەمڕۆ هەینییەوە تا 1ی تهمموز ده‌رگای مزگه‌وته‌كان دادەخرێن و نوێژی هه‌ینی و نوێژی به كۆمه‌ڵیان تێیاندا ناكرێت".
پێشتریش، ژووری ئۆپەراسیۆنەکانی پارێزگای هەولێریش بەهەمانشێوە بڕیارید، تا 1ی تهمموز ده‌رگای مزگه‌وته‌كان لە هەولیر دابخات.
ئەوەش لەکاتێکدایە، ژمارەی ڕۆژانەی توشبوون بە کۆرۆنا و گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسەکە لە هەرێمی کوردستان بەردەوام لە بەرزبوونەوەیەدا.