گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سەركردەيەكى دەوڵەتى ياسا لەسەر هێرشەكەى توركيا: كازمى لە يەكەم بەڵێنى شكستى هێنا

2020.06.18 - 21:53
App store icon Play store icon Play store icon
سەركردەيەكى دەوڵەتى ياسا لەسەر هێرشەكەى توركيا: كازمى لە يەكەم بەڵێنى شكستى هێنا

ناس کورد-

سەعد مەتڵەبى، سەركردە لە ئيئتلافى دەوڵەتى ياسا دەڵێت، مستەفا كازمى، سەرۆكوەزيران لە يەكەم بەڵێنى شكستى هێنا لە پاراستنى سەروەرى خاك عێراق و بەرپرسە لەو پێشێلكاريانەى دەكرێنە سەر سەروەرى عێڕاق.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ماوەى چەند ڕۆژێك بە بيانوى شەڕى دژى پارتى كرێكارانى كوردستان "پەكەكە" دەوڵەتى توركيا بەردەوامە لە بۆردومان و ئەنجامدانى پرۆسەى سەربازى بۆ سەر هەرێمى كوردستان و بەهۆى ئەوەشەوە زيانێكى ئابورى زۆر كەوتوەتەوە و هاوڵاتيانى مەدەنى بونەتە قوربانى.

 

مەتڵەبى لەلێدوانێكى رۆژنامەوانيدا باسى لەوەكردوە، مستەفا كازمى، سەرۆكوەزيرانی عێراق بەرپرسارێتى پێشێلكردنى سەروەرى خاكى عێراقى دەكەوێتە ئەستۆ.

 

باسى لەوەشكردوە، كازمى لە يەكەم بەڵێنى شكستى هێنا كە بەڵێنى بە عێراقيەكان دابوو سەروەرى و يەكگرتويى خاكەكەيان بپارێزێت.

 

ئەو سەركردەيەى ئيئتلافى دەوڵەتى ياسا كە نورى مالكى سەرۆكايەتى دەكات رونيشيكردوەتەوە، تائێستاش كەس بۆچونى حكومەت لەسەر بۆردومان و پرۆسە سەربازيەكانى توركيا بۆ سەر باكورى عێراق نازانێت.

 

لە درەنگانێكى شەوی 16 ی حوزەیرانەوە سوپای توركیا لە ژێر ناوی ئۆپراسیۆنی "چنگی هەڵۆ" هێرشی زەمینی بۆ سەرناوچەی حەفتانین لە پارێزگای دهۆك دەستپێكردووە.