گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

لەكەركوك دادگایی دەكرێن

راوێژكارێكی سەرۆك كۆمار: زیندانیە عەرەبەكانی سلێمانی دەگوازینەوە بۆ كەركوك

2019.04.16 - 09:44
راوێژكارێكی سەرۆك كۆمار: زیندانیە عەرەبەكانی سلێمانی دەگوازینەوە بۆ كەركوك

ناس كورد–فوئاد عەبدوڵا


زیندانیە عەرەبەکان ئەوانەی لە کەرکوک دەستگیر کراون و  لە زیندانەكانی سلێمانی دەستبەسەرن، دەگوازرێنەوە بۆ پارێزگای كەركوك و لەو شارە دادگایی دەكرێن.

.

ئیسماعیل حەدیدی راوێژكاری سەرۆك كۆماری عێراق تایبەت بە ناس كورد-ی ڕاگەیاند "ئەو زیندانە عەرەبانەی كە بە هەر هۆكارێك لە سەردەمی داعشدا دەستگیركراوون و لە زیندانەكانی سلێمانیدان،بە پێی دەستپێشخەرییەكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان دەگوازینەوە بۆ كەركوك و لە دادگاكانی ئەو پارێزگایە دادگایی دەكرێن و كەیسەكانیان یەكلایی دەكرێتەوە بەزیندانی كردنیان یاخود ئازادكردنیان".

.

بەوتەی حەدیدی، لەو بارەیەوە هەوڵەكانیان بەردەوامە و هەمان داواشیان لە لایەنە ئەمنییەكانی پارێزگای هەولێر كردووە بەڵام تائێستا وەڵامیان نەدراوەتەوە.

.

روونیشیكردەوە، پێشتر لە زیندانەكانی پارێزگای هەولێرەوە هەندێك لە دەستگیركراوی عەرەبی كەركوك گوازراوەتەوە بۆ شاری بەغدا و هیوایخواست زیندانەكانی تریش بگوێزرێنەوە بۆ ناوچەكانی خۆیان و لەوێ‌ دادگایی بكرێن.

.

رۆژی 11ی نیسانی 2019، 24 بەندكراوی سەردەمی دەسەڵاتی داعش بە ‌ئامادەبوونی نوێنەری پێكهاتەكانی شاری كەركوك و دەزگا ئەمنییەكان و ئاراس شێخ جەنگی نوێنەری سەرۆك كۆماری عێراق لەشاری سلێمانییەوە گەڕێنرانەوە بۆ كەركوك.

.

ئیسماعیل حەدیدی كە هاوكات سەرۆكی گردبوونەوەی عەرەبی سونەیە لە پارێزگای كەركوك ئاماژەی بەوە كرد، لە ڕۆژانی داهاتوودا بەشێكی تر لە زیندانیانی عەرەبی كەركوك لەپارێزگای سلێمانییەوە دەگوازنەوە بۆ شاری كەركوك.

.