گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

جۆن بۆڵتۆن لە كتێبەكەيدا: ترامپ تەنانەت نەيدەزانى بەريتانيا هێزێكى ئەتۆميە

2020.06.18 - 19:03
جۆن بۆڵتۆن لە كتێبەكەيدا: ترامپ تەنانەت نەيدەزانى بەريتانيا هێزێكى ئەتۆميە

ناس کورد-

 

جۆن بۆڵتۆن، ڕاوێژكارى پێشووى  ئاسايشى نيشتمانیى ئەمريكا دەڵێت، دۆناڵد ترامپ بەشێوەيەكى سەرسوڕهێنەر بێ زانيارييە و تەنانەت نەيدەزانى كە بەريتانيا هێزێكى ئەتۆمييە.

 

جۆن بۆڵتۆن لە كتێبەكەيدا كە بڕيارە هەفتەى داهاتوو بڵاوبكرێتەوە باسى لەوەكردوە، ترەمپ بەشێوەيەكى سەرسوڕهێنەر بێ زانياريە و تەنانەت نەيدەزانى بەريتانيا وڵاتێكە كە خاوەنى چەكى ئەتۆمييە، ئەوەش لەكۆبونەوەى لەگەڵ تێرێزا مەى، سەرۆك وەزيرانى پێشوى ئەو وڵاتە دوو ساڵ پێش ئێستا دەركەوت.

 

بۆڵتۆن ماوەى 17 مانگ لە كۆشكى سپى وەك ڕاوێژكارى ئاسايشیى نيشتمانى كارى كردوە، هەرچى سەبارەت بەو بابەتەيە "دۆميێنيك راب" وەزيرى دەرەوەى بەرتيانيا ڕەتيكردوەتەوە لێدوان بدات.

 

كتێبەكەى بۆڵتۆن بە ناونيشانى "ژوورى ڕوداوەكان" لە 577 لاپەڕە پێكهاتوە و ئيدارەى ترامپ بە هەموو شێوەيەك هەوڵى ڕێگەگرتن لە بڵاوكردنەوە دەدات و پێشتريش ترامپ لە تۆڕى كۆمەڵايەتى تويتەر نوسيبووى: "كتێبەكەى لە درۆ و چيرۆكى هەڵبەستراو پێكهاتووە".

 

بەپێى كتێبەكە لەساڵى 2018 لە كۆبونەوەى ترامپ و تێرێزا ماى، ناوبراو پرسيارى ئەوەى لە بەريتانيەكان كردوە "ئێوە هێزێكى ئەتۆمين؟"، ئەوەش بەرپرسانى بەريتانياى توشى شۆك كردوە و پرسيارەكەى ترامپيش زۆر جدى بوە.

 

دواى دروستبوونى ناكۆكى توند لە نێوان ترامپ و بۆڵتۆن ناوبراو لە مانگى ئەيلولى ساڵى 2019 كۆشكى سپى و پۆستەكەى جێهێشت، بۆڵتۆن ئاماژەى بەوەدەكرد كە وازى هێناوە و ترامپ دەيوت كە لاى بردوە.

 

لە جيهاندا تەنها نۆ وڵات چەكى ئەتۆميان هەيە ئەوانيش، ولايەتە يەكگرتوەكانى ئەمريكا، ڕوسيا، بەريتانيا، فەرەنسا، چين، هندستان، پاكستان، ئيسرائيل و كۆرياى باكور.